باری قورئان بنێن لە کەرێ، بیبەنە مەکە و بیهێننەوە، هەر کەرە.
مەبەست لە کەسانی نەزان و نادانە کە لە هیچ بنەماڵە و خێزانێک نابڕێت، چونکە هەر کاتێک ئەندامانی بنەماڵەیەک ژمارەیان زۆر بوو، کەسانێکی تیاهەڵدەکەوێ کە ئارەزووی هیچ شتێک ناکەن، نە زانست لە پیشە و کار، کورد دەڵێ: لە وشک دەخەون و لە تەڕ دەنوون، دەبنە ئەرک بەسەر هەمووانەوە. بە کوورتی پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە تا کۆتایی تەمەنی، هەر کەرۆکە و نەزان بێ.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 46 gånger