ناو: شنۆ
ناوی باوک: #شێخ لەتیفی حەفید#
ناوی دایک: #تەڵاخان#
ساڵی لەدایکبوون: 1956
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
شنۆ شێخ لەتیف، لە ساڵی 1956 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە 1961 لە قوتابخانەی ئێراقییە لە کانێسکان قۆناغی یەک و دووی سەرەتایی تەواو کردووە، قۆناغی ناوەندی لە سلێمانی خوێندووە. لە ساڵی 1974 ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و لە شاری #مەریوان# قۆناغی پێنج و شەشی تەواوکردووە، دوای نسکۆ گەڕاوەتەوە کوردستان و جارێکی تر پۆلی پێنج و شەشی ئامادەیی خوێندۆتەوە، کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەددین تەواو کردووە، پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار وەک ئەندازیاری شارستانی دامەزراوە. لەدوای ڕاپەرینی بەهاری 1991 دەبێتە بەڕێوەنەری گەشتوگوزاری سلێمانی، لە ساڵی 1992 چۆتە ئەنجوومەنی وەزیران و هۆبەی 986 وەک سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی پڕۆژەکان دەستبەکار بووە. لە ساڵی 2002 بۆتە بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە، ساڵی 2003 بۆتە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سلێمانی. لە ساڵی 2005 خانەنشین بووە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 451 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !