لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی ئاشکرایکردووە، کە ئاستی بەرزی ترشەکانی ئۆمیگا3، کە لە خۆراکە دەریاییەکانی وەکوو ماسییدا هەیە، پەیوەستە بە کەمبوونەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە و کەمبوونەوەی مەترسیی لاوازبوونی کارکردنی گورچیلەکان.
لێکۆڵینەوەکە کە لە بڵاوکراوەی بریتش میدیکاڵ جۆڕناڵ دا بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت: هەرچەندە پەیوەندیی نێوان ئۆمیگا 3 و پێشگرییکردن لە نەخۆشییەکانی گورچیلە لە ئاستێکی کەمدایە، بەڵام کاریگەرییەکە ئەوەندە دەبێت کە پێشنیاز بکرێت خۆراکە دەریاییەکان بۆ پاراستنی گورچیلەکان خورێن.
توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی زانکۆی نیو ساوس وێڵز و پەیمانگای جۆرج بۆ تەندرووستیی جیهانیی ئەنجامدراوە، تێیدا پشتیان بە داتای 12 توێژینەوەی پێشوو بەستووە کە پشکنینیان بۆ توانای گورچیلەکان لە لابردنی پاشەڕۆکان و پەیوەندیی بە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا 3 یەوە کردووە.
بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانیی، لە ئێستادا #27-01-2023# نزیکەی 700 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلەوە دەناڵێنن.
ترشی ئۆمیگا 3 لە گوێز و تۆو و ئەڤۆگادۆ و زەیتی زەیتون و هەروەها خواردنە دەریاییەکانی وەک سەلەمون و ساردین و تونە و ماکرێل و ڕۆبیان و جوێچکەماسیی و لۆبستەردا هەیە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 356 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !