لێکۆلینەوەیەکی نوێ باس لەوە دەکات کە شکاندنی ئێسکەکان لە منداڵیدا هەر تەنیا ڕووداوێکی ڕاگوزەر نییە، بەڵکو نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوەیە لە مەترسییەکانی شکان و پووکانەوەی ئێسکەکان لە داهاتوودا.
لێکۆڵینەوەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی توێژینەوە لە زانکۆی ئۆتاگۆ لە نیوزلەندا ئەنجامدراوە، کە بۆ ماوەی 5 دەیە بەدواداچوونی بۆ گروپێک کەس کردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (میدیکاڵ ئێکسپرێس) دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە منداڵیدا ئێسکێکیان شکاوە، ئەگەری شکاندنی ئێسکەکانیان لە داهاتوودا دوو هێندە زیاتر بووە.
هەروەک لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە ئەو ژنانەی لە منداڵیدا تووشی ئێسک شکان بوون، ئەگەری کەمبوونەوەی چڕی ئێسکی حەوزی لە تەمەنی 45 ساڵیدا زیاترە.
توێژەران تێبینیان کردووە کە ئەو منداڵانەی بەدەست شکانی ئێسکەکانیانەوە دەناڵێنن، بەزۆری لە خێزانێکی هەژاردا دەژین و ئاستی وەرزشی بەهێزیان بەرزە، یان کێشیان زیادە و کەمی ڤیتامین D و کەمی کالیسیۆمیان هەیە و لەوانەیە تووشی ئازاردانی جەستەیی ببنەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 526 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !