توێژەرانی زانکۆی کینگز کۆلیج تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر کاریگەرییەکانی بادەمی تەواو و هاوڕدرا و وەک سوکە ژەمێک لەسەر تەندرووستیی کردووە، لە ئەنجامدا دەرکەوتوە، ئەو خۆراکە کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە لەسەر درووستکردنی ژینگەیەکی تەندرووست بۆ گەشەی بەکتریا سوودبەخشەکان لەناو ڕیخۆڵەدا.
بەگوێرەی پێگەی میدیکاڵ ئێسکپرێس لێکۆڵینەوەکە کە 87 کەس بەشدارییان تێداکردووە و ماوەی 4 هەفتەی خایاندوە و لەو ماوەیەدا ئەو کەسانە ڕۆژانە 56 گرام بادەمی تەواو و هاڕدراویان پێدراوە.
توێژەران بۆیان دەرکەوتوە، بە خواردنی هەردوو جۆری بادەم بە تەواوی و وردکراو، جۆرێک لە ترشی چەوری زنجیرە کورت دابیندەکەن کە پێی دەوترێت بوتیرات، سەرچاوەیەکی سەرەکیی سوتەمەنییە بۆ خانەکانی ناوپۆشی قۆڵۆن، هەروەها خواردنیان تەندرووستیی ڕیخۆڵە بەهێزدەکات ئەویش لە ڕێگای دابینکردنی ژینگەیەکى لەبار بۆ گەشەکردنی بەکتریا دۆستەکان.
ئەنجامەکان ئەوەیاندەرخستوە، دەکرێت بادەم بۆ چارەسەری قەبزیی بەکاربهێنرێت، هەروەک توانای ڕیخۆڵەکان بۆ مژینی مادە خۆراکییەکان بەهێزتردەکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 770 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !