د. عیسمەت گالیمۆڤ پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی میزەڕۆ دەڵێت؛ پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی دەوڵەمەند بە پڕۆتین، مەترسیی درووستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات و لێکەوتەی تەندرووستیی تریشی لەسەر ئەو ئەندامەی جەستە دەبێت.
ئەو پسپۆڕە بە پێگەی گازێتا ڕوی ڕوسی وتوە، لەدەستدانی کێشی جەستە و دەستبەرداربوون لە خواردنی چەورییەکان، وادەکەن هەردووک گورچیلە یان یەکێکیان لە شوێنی سرووشتیی خۆی بجوڵێت.
بە وتەی ئەو، دایتی کیتۆ کە ئێستا لە ساڵی 2022 دا زۆر ناوبانگی پەیداکردووە و دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان، بارگرانییەکی زۆر لەسەر گورچیلەکان درووستدەکات و مەترسیی درووستبوونی بەرد و لەدەستدانیان زیاتر دەکات.
هەروەک وتویەتی: نابێت بێ پرسی پزیشک و بۆ ماوەیەکی زۆر دەرمانە میزهێنەرەکان بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی جەستە بخورێن، لەبەرئەوەی کاریگەریی مەترسیداری لەسەر گورچیلەکان هەیە و تووشی پەککەوتی درێژخایەنیان دەکات، هەروەک چۆن خواردنی بڕێکی زۆر لە کافایین، قورسایی لەسەر شانەکانی گورچیلە درووستدەکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 796 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !