$کابینەی نۆ دوو ساڵی تر بەردەوام دەبێت$
#پارتی دیموکراتی کوردستان# نایەوێت کێشە بۆ کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی #مەسرور بارزانی# درووستبێت و پێیوایە ئەو کابینەیەش دوو ساڵی تر بەردەوام دەبێت.
کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکرات لەگەڵ #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# و #بزووتنەوەی گۆڕان# لە ڕۆژی چوارشەممە#01-02-2023# و پێنجشەممە #02-02-2023#، بۆ گەیاندنی پەیامێک بووە، کە تایبەت بووە بە کابینەکەی مەسرور بارزانی.
ناوەرۆکی پەیامەکەی پارتی ئەوە بووە، کە نایانەوێت چیتر کێشە بۆ کابینەکەی مەسرور بارزانی درووست ببێت، بەتایبەتی لەمساڵ 2023 و ساڵی داهاتوو 2024 دا.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە شاندەکەی پارتی باسیان لەوە کردووە، بە لای کەمەوە کابینەکەی مەسرور بارزانی تا دوو ساڵی تر بەردەوام دەبێت، چونکە لە کۆتایی ئەمساڵ 2023 هەڵبژاردن دەکرێت و بەلایەنی کەمیشەوە تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ دوای هەڵبژاردن ساڵێکی تر پێویستە، بۆیە نایەوێت لە ماوەی ئەو دوو ساڵە کێشە بۆ کابینەکەی مەسرور بارزانی بەردەوام بێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 624 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !