بە کرمانج بڵێی مەرحەبا، بۆ خۆی دێتە بن عەبا.
کرمانج واتە: کورد، دڵیان پاکە و ڕوویان خۆشە و زمانیان شیرینە، زوو لە خشتە دەبرێن، لە ناوچەی هەولێر کرمانج واتە: بۆرەپیاو، واتە: ئەوانەی کە ئاغا و شێخ و سەییدن پێیان دەوترێ: کرمانج، کرمانجەکانی هەولێر دەوڵەمەندن، زستانان کەوڵێکی گەورەی وەک عەبا دەدەن بەسەرشانیاندا، پێدەچێ پەندەکە هی ئەوێ بێت.
گۆرانییەکی فۆلکلۆری هەیە دەڵێ:
بازوو تەیری شەهێنێ
مەل لە ئاسمان دەخوێنێ
یاری خۆم کچە کرمانجە
هەزار بەکزادە دێنێ[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 657 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !