لە قۆناغی یەکەمى خولى یانە نایابەکانى کوردستان #نەریمان خدر#ی گۆڵپارێز لەگەڵ #یانەى هەندرێن# گرێبەستى هەبووە، بەڵام بەهۆى گرفتى پێنەدانى هەلى یارى کردن لە خولەکە و پارێزگاری کردن لەگۆڵى یانەى ناوبراو نەریمان ڕیزى یانەکەى جێهێشتوو ڕووى لە یانەکەى شارۆچکەى #سۆران# کرد، لەم بارەشەوە نەریمان خدر گۆڵپارێزى پێشووى یانەى هەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ ئەمساڵ 2022 بەفەڕمی گرێبەستم لەگەڵ یانەى هەندرێن هەبووە بۆ ئەوەى بتوانم بەرگرى لە گۆڵى یانەکەم لە خولى نایابى یانەکانى کوردستان، بەڵام ئەوەى من دەمویست ئەوە نەبوو کە هەلى یارى کردنم بۆ نەدەڕخسا بۆیە بڕیارمدا ڕیزى یانەى هەندرێن جێ بهێڵم یانەیەکى تر هەڵبژێرم کە بتوانم تێیدا یارى بکەم، چەند یانەیەک لەسەر هێڵ بوون بۆ ئەوەى گرێبەستیان لەگەڵ بکەم، لە ناو یانەکانیش #یانەى ڕواندز#م هەڵبژارد لە خولى پلەیەکى کوردستانن، لەگەڵ ئەو یانەیە تاکو کۆتایی ئەم قۆناغەى خولى پلە یەک لەگەڵیان بەردەوام دەبم بەهیواى ئەوەم بتوانم ئاست و ئەنجامێکى دڵخۆشکەر لەگەڵ ئەو یانەیە پێشکەش بکەم، یانەى ڕواندز یەکێکە لە یانە بەهێزەکان و خاوەن کۆمەڵێک یاریزانى بەتوانایە ئەمساڵ 2023 دەیانەوێ ئاست و ئەنجامی باش بەدەست بهێنن، ئەوەى لەتوانام بێت بۆ خزمەت کردنى یانەکە و بەرگرى کردن لە تۆڕى یانەکە ئەنجامی دەدەم بۆ ئەوەى بتوانین هەموومان بە یەکەوە ئاستى تیپەکە ببەینە قۆناغێکى باشتر. ئەمساڵ 2023 خولى پلە یەکى کوردستان خولێکى بەهێزە خاوەنى چەندین یانەیە کە هەمووى ڕکابەرى دەکەن لەسەر بەدەست هێنانى پلیتى سەرکەوتن بۆ خولى پلە نایابی کوردستان.جێگاى باسە لە قۆناغی یەکەمى خولى پلە یەکى کوردستان یانەى ڕواندز نەیتوانیوە ببێتە یەکێک لە یانە بەهێزەکانى خولەکە لە خوارەوەى ڕیزبەندی یانەکان دێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 315 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !