ناو: برایم
نازناو: وەستا برایم
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
شوێنی شەهیدبوون: #سەردەشت# ، گوندی #قوڵتێ#.
ساڵی شەهیدبوون: 1946
$ژیاننامە$
یەکێکە لە شەهیدەکانی قۆناغی کۆماری کوردستان.
وەستا برایمی بەننای خەڵکی مەهاباد ئەندامێکی تێکۆشەر و دڵسۆزی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو، پاش ئەوەی هاتە ڕیزی هێزی بەرگری بۆ جەبهەی سەردەشت ناردرا، لە یەکەمین شەڕدا لەگەڵ لەشکری حکوومەتی تاران لە گوندی قوڵتێ لە ناوچەی سەردەشت پاش شەڕێکی ئازایانە شەهید کرا. [1] [2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 376 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !