بەنی ڕاست باریک دەبێ بەڵام ناپچڕێ.
بەن: ڕێسراوێک یان هەودایەکە لە خوور و موو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کابان بە تەشی بەن دەڕێسێت، بۆ ئەوەی گرژ نەبێت، تەناف دەکرێت، لەو کاتەدا چەندە باریک ببێتەوە، ناپسێت، چونکە توند ڕێسراوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەنجامی کار بۆ ڕاستی و ڕاست پەروەرە، چونکە هەر ڕاستی و ڕاست پەروەری گرەودەباتەوە، با کاتێکی دیاریکراو کز و ژێرکەوتبێ. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 445 gånger