بەمەبەستى بەهێزکردنى ڕیزى پێکهاتەى یانەکەى بۆ بەشدارى کردن لە هەردوو خولى بالەى یانە نایابەکانى کوردستان و ئێراق، دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشی تەق تەقى سەر بە شارۆچکەى #کۆیە#، ئەم وەرزە یانەکە دەیەوێت تیپى بالەى کچانى یانەکەى بکاتە یەکێک لە تیپە بەهێزەکانى سەر ئاستى کوردستان و ئێراق ڕکابەرى بکات لەسەر بەدەست هێنانى ئەنجامى شایستە لە خولەکان، بۆ ئەم مەبەستەش دوو کچە یاریزانى سەر بە پارێزگاى سلێمانى و چەند یایزانێکى یانەکانى تریش گواستنەوە ڕیزى یانەکەى کچە یاریزانانەکان بریتین لە هەریەک لە یاریزانان (#خەیاڵ حەمە# کاپتنى یانەى دەربەندیخان، ساڤیا محەمەد لە یانەى سلێمانى و ئاگرین محەمەد لە ڕۆژهەڵات و تەرزە موزەفەر و نارین ڕەحمان لە یانەى کۆیە) لە بارەى پەیوەندی کردنیان بە یانەى تەق تەقیش خەیاڵ حەمە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمە بەفەرمى بە گرێبەستێک پەیوەندیمان کردووە بە یانەى تەق تەق بۆ هەردوو خولى بالەى یانەکانى کوردستان و ئێراقی بەرگرى لە درێسى یانەى تەق تەق دەکەین، تەنیا من و ساڤیا لە شارى سلێمانییەوە دێنە شارەدێى تەق تەق بۆ ئەوەى بتوانین ئاست و ئەنجامى شایستە لەگەڵ ئەو یانەیە پێشکەش بکەین، لەبارەى درووست بوونى کێشەبۆیان لە مەشقەکان ناوبراو وتیشى ئێمە ڕۆژەکانى هەفتە لە پارێزگاى سلێمانى مەشقەکانمان ئەنجام دەدەین، وە ڕۆژانى پێنجشەممە و هەینى لە تەق تەق مەشقەکانمان ئەنجام دەدەین، بۆ نزیک بوونەوەش لەپاڵەوانیتیەکان بۆ ماوەى یەک مانگ لە تەق تەق دەمێنینەوە بۆ ئەوەى باشترین یەکە مەشقیەکانمان ئەنجام بدەین، ئەوەى لە توانامان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ یانەى تەق تەق هاتووینە تاوەکو ئەنجامەکان دڵخۆشکەر بکەین، هیچ کێشە و گرفتێکمان نییە لێرە بەهیواى ئەوەین باشترین ئاست پێشکەش بکەین لەگەڵ یانە تازەکەمان.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 576 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !