بەهەشت بێ دۆست دۆزەخە.
پەندەکە ئاماژەیە بۆ شوێن، دەکرێت هەموو جێگەیەک شوێن بێت بەڵام هەموو شوێنێک لە تێڕوانینی مرۆڤەکانەوە خۆش نەبێت، واتە: خۆشی و ناخۆشی شوێن پەیوەندی بە پێشینەی مرۆڤەوە هەیە لەو شوێنەی تیای ژیاوە، گەر پەیوەندی لەگەڵ شوێندا مێژوویەکی هەبێت، بیرەوەری تیا درووستدەبیت، بۆیە ئەو شوێنە دەکرێت لای ئەو کەسە خۆش بێت، هەروەها شوێن بە پەیوەندی کۆمەڵایەتییەوە شوێنە، واتە: لەناو شوێندا پەیوەندی کۆمەڵایەتی درووستدەبیت، بۆیە شوێنەکان بەهۆی دۆست و ئازیزانەوە مانا پەیدا دەکات.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 855 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !