بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی #سلێمانی# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گەیاندنی هاوکاری پزیشکی بۆ هاووڵاتیانی کارەساتی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان و ئامادەی گواستنەوەی هەر بریندارێکین بۆ ناو ناوەندە تەندرووستییەکانمان بە مەبەستی چارەسەر کردنیان. بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی خەم و پەژارەمان بۆ ڕوودانی کارەساتە سرووشتییەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان، کە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی مەدەنی و بێسەروشوێن بوونی ژمارەیەکی تر و سەرگەردان بوون و ماڵوێران بوونی بەشێکی زۆری هاووڵاتیان، لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی و ئەوپەڕی خەمخۆریمان بۆ دۆخەکە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوپەڕی ئامادەیی و پشتیوانی تەندرووستی و لۆجیستی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ گەیاندنی هەرچی زووە لە هاوکاری پێداویستی پزیشکی و تەندرووستی بۆ شوێنە کارەساتبارەکان و ئامادەی گواستنەوەی هەر بریندارێکین بۆ ناو ناوەندە تەندرووستییەکانمان بە مەبەستی چارەسەر کردنیان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 598 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !