ناونیشانی بابەت: گرنگییەکانی میدیای پەروەردەیی
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#
میدیا بە ڕەﮪەندێکی سەرەکی و جیاوازی سەدەی بیست و یەکەمین دادەنرێت. یەکێکە لە کۆڵەکە ستراتیژییەکان لە بنیادنانی پڕۆژەکانی گەشەکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی شارستانی هەموو کۆمەڵگەکان.
میدیا لە زاراوەدا:بریتییە لە گەیاندنی زانیاری بە کەسانی تر بە ﮪۆی... هەندێ لە توێژێنەرەکان میدیا بە زانیاری پەیوەندی بە جەماوەرەوە ناودەبەن.
میدیا زانیاری و هونەرە، شارەزایان و دەزگاکانی تایبەت بە خۆی هەیە.. لەم سەرەمەدا میدیا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریی هەیە، دەچێتە چوارچێوەی ﮪۆیەکانی پەروەردە و ڕوشنبیری و خۆشییەوە.
میدیا بۆتە بەرزترین ﮪۆی ڕووبەڕووبوونەوە و بەﮪێزترین چەک لە جیهاندا، توانای بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاوەدانی هەیە و توانای هەڵگیرساندنی شەڕ و وێرانکردنیشی ﮪەیە.. میدیا لە دوای دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن و یاسایی و دادگایی بە (دەسەڵاتی چوارەم) ناوی دەبەن.
لەگەڵ شۆڕشی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی خێرا و داﮪێنانی نوێی دەزگا و هۆیەکانی میدیا و، گوڵۆبالیزمەوە، بە ﮪۆی گۆڕانکاری و تازەگەری لە هەموو بوارەکاندا، میدیاش گۆڕانکاری بەسەرهات، سنوورەکانی کات و شوێن و دووری هەڵتەکاند، لە میانەی میدیا و ڕاگەیاندن و دەزگاکانی گەیاندن و خێرا بڵاوکردنەوەدا، لە ڕیێی سەتەلایت و ئینتەرنێت ومیدیای ئەلیکترۆنی، چەمکی میدیاش پێشکەوت و گەیشتە ئەوەی کە ئەرکە پەروەردەییەکانی ﮪۆیەکانی میدیاش بگرێتەوە، کە بریتین لە کۆششکردن بۆ ﮪێنانەدی ئامانجە گشتییەکانی پەروەردە و پێبەندبوون بە بەﮪا ڕەوشتییەکانەوە، ئەم هۆیانەش زیاتر پێشکەوتنەکانی میدیایان شیرین کردوون:
1 پێشکەوتنی چەمکی پەروەردە، کە پانتاییەکی زیاتری گرتۆتەوە و زیاتریش پەیوەندی بە ڕەوشت و هەڵسەنگاندنەوە ﮪەیە. واش لە پەروەردە دەڕوانرێت کە کردارێکی گشتییە و بەردەوامە.. لە پێوەندەکانی شێوازی دامەزراوەیی فەڕمیڕزگاری دەکات.
2 پێشکەوتن و بڵاوبوونەوەی دەزگا و ﮪۆیەکانی میدیا بە شێوەیەکی فراوان، وەکوومیدیای: تەلەڤزیۆنی ڕەنگاوڕەنگ و ڤیدیۆ و داتە و ئینتەرنێت و ئایاپاد و میدیای ئەلیکترۆنی (دیجیتاڵ) و گۆڤاری ڕەنگاوڕەنگی منداڵان و پەرتووکی وێنەداری ڕەنگاوڕەنگ و...ﮪتد، بوونەتە پێویستی و لە زۆربەی ماڵاندا ﮪەن.. کە توانای ڕاکێشانی ئاییندەی پەیامی میدیا و گەشەکردنی ﮪەیە، توانای ئەوەیان ﮪەیە کە ڕۆڵێکی گرنگی پەروەردەیی بگێڕن.کە ﮪاوسەنگ بێت لەگەڵ کارەکانی دامەزراوە فەرمییە پەروەردەییەکان.
$میدیای پەروەردەیی:$
میدیای پەروەردەیی تا ڕادەیەک زارەوەیەکی تازەیە، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەرکەوت. کاتێک کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (یۆنیسیڤ) بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانیاری، لە ساڵی (1977) دا لە کۆنگرەی سی و شەشەمیندا تایبەت بە پەروەردە، زاراوەی (میدیای پەروەردەیی) یان بەکارﮪێنا، بۆ ئاماژەکردن بەو شێوازە پێشکەوتووانەی کە لە بواری پەروەردەدا ﮪاتوونەتەدی.
میدیای پەروەردەیی، بەوە پێناسە دەکرێت، کە قۆستنەوەی دەزگاکانی میدیایە لەپێناوی ﮪێنانەدی ئامانجەکانی پەروەردە، لەبەر ڕۆشنایی سیاسەتی فێرکردن و پەروەردەکردن و ڕۆشنبیریکردنی منداڵان.
هۆیەکانی میدیاش، کەرستەیەکی گرنگی پەروەردەکردنن.. بەڵکوو میدیا و پەروەردە، دووانەیەکی لێکدانەبڕاون و تەواکەری یەکترین.. ئەدەبییاتی پەروەردەیی و میدیا،
ئاماژە بەوە دەکەن کە ﮪەردووکیان گرنگن بۆ یەکترین و بەبێ یەکتری هەڵناکەن.
پلانداڕێژەری میدایا بۆ داڕشتنی پلانەکانی، پشت بە ئامانج و شێوازی پەروەردەیی دەبەستێت.
ئامانجی پەروەردە و میدیاش، گۆڕینی ڕەوشتی مرۆڤە بەرەو درووستر و باشتر.
لە ئەمڕۆدا لە هەموو کاتێ زیاتر پێویستیمان بە میدیای پەروەردەیی ﮪەیە، تا لەپاڵ ڕۆشنبیریی پەروەردەیی و زانیاری دا، بەشداریلە ڕۆشنبیری و ڕەوشتی و کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیشدابکات.
میدیای پەروەردەیی، سووچێکی بنەڕەتییە لە کرداری پەروەردەیی و فێرکردن دا.
کە بەهۆیەوە منداڵان پێشدەکەون، تا ئەو ڕادەیەی کە توانای هەڵبژاردن و بڕیاردانی درووست و گونجاویان دەبێت، لەو کار و بڕیارانەی کە تایبەتن بە ئەمڕۆ و داهاتووی خودی خۆیانەوە.. لەگەڵ تایبەتمەندی کۆمەڵایەتیدا.
$گرنگییەکانی میدیای پەروەردەیی بۆ منداڵان:$
گرنگی میدیای ئاڕاستەکراوی منداڵان، لە گرنگی خودی منداڵانەوە سەرچاوەی گرتووە. منداڵان گرنگترین و بەنرخترین سامان و سەرمایەی گەل و وڵاتن، گرنگی دان بە منداڵان، گرنگی دانە بە ئەمڕۆ و بە داهاتوو. چونکە منداڵان بەشێکن لە ئەمڕۆ و هەمووداهاتووشن. کارکردن لە میانەی ئەوەی کە نەوەی نوێمان سامانی ڕاستی کۆمەڵن.
گرنگی میدیای پەروەردەیی، هەموو لایەنەکانی ژیانی منداڵان دەگرێتەوە، منداڵ کە لەدایک دەبێت، پەڕەیەکی سپی نەنووسراوە، زەوییەکی بەیاری نەکێڵراو و تۆو نەکراوە، گیانلەبەرێکی بایۆلۆژییە.. لە ڕێی پەروەردە و فێرکردن و ڕۆشنبیریکردنی، لە ڕێی داب و نەریت و بەﮪاکان و ڕەوشت و یاسا و ڕۆشنبیری و زانست و زانیاری، کە لە خێزانەکەی و لە باخچەی منداڵان و لە قوتابخانە و لە ژینگەی دەوروبەری و لەو کۆمەڵگەیەی لێی دەژی وەریان دەگرێت..لە گیانلەبەرێکی بایۆلۆژییەوە، دەگۆڕێت بۆ کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و کۆمەڵایەتی و شارستانی.
پێویستە هانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە بواری میدیای پەروەردەیی بدرێت.میدیای پەروەردەیی بە هەموو جۆرەکانییەوە، گرنگییەکی زۆریان بۆ منداڵان ﮪەیە.. بە کورتی و بە چڕی، ئەمانە بەشێکن لە گرنگییەکانی:
1 گەشە بە ﮪەستی بەرپرسیارێتی لە منداڵاندا دەکات.
2 بڕوا و متمانە بەخۆبوونیمنداڵان زیاتر و شیرینتر دەکات.
3 کار بۆ چاندنی بەﮪا بەرزەکان دەکات لە دەروونی منداڵان دا.
4 بە پێی خەسڵەتەکانی قۆناغەکانی تەمەن و تایبەتمەندییەکانی زمان، بە شێوازێکی ناسک و شیرین و ئاسان منداڵان دەدوێنێت.
5 بنیادنای تەوای منداڵان.
6 ئاستی ڕۆشنبیری و زانیاری و زانستی منداڵان بەرزدەکاتەوە.
7 گەشەکردنی زمانی و دەوڵەماندکردنی فەرﮪەنگی وشە و ڕستەکانیان.
8 منداڵان حەزدەکەن کە بە نووسین گوزارشت لە ناخی خۆیان بکەن.
9 سۆز و هاوبەستەبوونێکی زیاتریان بۆ گەل و نیشتمانەکەیان دەبێت.
10 بە شێوازێکی ڕاست و درووست ڕەفتار و هەڵسوکەوت دەکەن.
11 شارەزاییەکی زیاتر وەردەگرن و بەﮪرە و ئارەزووەکانیان دەردەخەن.
12 ﮪەست بەئازادی دەکەن لە هەڵبژاردنی بابەتەکاندا.
13 پەند و ئامۆژگاری جوان و بەسوود فێردەبن.
14 چێژ و خۆشی لەو بابەتانە وەردەگرن کە دەیانخوێننەوە یا دەیانبینن.
15 ﮪەلێکی باشیشە بۆ سوودوەرگرتن لە پەرژان و بۆشایی کات.
16 میدیای پەروەردەیی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بنیادنانی کەسێتت منداڵان.
17 منداڵان ﮪۆگری خوێندنەوە دەبن و دەبێتە خوویەکیان لە گەورەییشدا.
بەداخاوە کە بەرنامەکانی میدیای پەروەردەیی لە کوردستاندا، بێ پلان و بێ نەخشەن، کادیری داﮪێنەر و لێﮪاتووی بواری میدیا و ئەدەبی منداڵانمان زۆر کەمن.
$بابەتە پەروەردەییەکانی گۆڤاری منداڵان:$
میدیای پەروەردەیی، هەموو جۆرە بابەتێکی بەسوودی ئەدەبی و زانیاری و مێژوویی و ﮪونەری و خۆشیش لە خۆدەگرێت.. بە تایبەتی چیرۆک و ﮪۆنراوە پانتاییەکی زۆریان لە گۆڤارەکانی منداڵاندا گرتوونەتەوە. ئەمەش بۆ گرنگی و کاریگەریی ئەم دوو ژانرە ئەدەبییە دەگەڕێتەوە.. دوای ئەمانە بابەتی زانیاری و هونەری و بابەتی هەمەڕەنگەی تر دێن، ئەمە گۆڤارە گشتییەکان دەگرێتەوە، کە بابەتی هەمەڕەنگە بڵاودەکەنەوە.. گۆڤاری تایبەتیش ﮪەن، وەکوو: گۆڤاری زانیاری، گۆڤاری وەرزشی، گۆڤاری کۆمیدی.. گۆڤاری کۆمیکس کە بە زۆری گۆڤارێکی کۆمیدییە و پشت بە وێنەی کێشراوی زۆر و سیناریۆی کورت دەبەستێت.. گۆڤاری تایبەتیش بە چالاکییەکانی قوتابخانەکانەوە هەن بابەتی پەروەردەیی و زانیاری لەخۆدەگرن.. هەموو بابەتەکانی گۆڤاری گشتی و تایبەتییەکانی منداڵان، لەپێناوی پەروەردەکردنی درووست و ڕۆشنبیریکردن و زاخاودان و پاراوکردنی بیر و ﮪۆش و دەروونی منداڵانە بە زانست و زانیاری هەمەچەشنە و بەخۆشی و شادی خستنە دڵیانەوە.. بۆ ئەوەی ببن بە خاوەنی ژێرخانێکی ڕۆشنبیری و زانیاری وکەسایەتی هاوسەنگیان لێبێتە کایەوە.
گۆڤاری منداڵان، هونەرێکی بینینە، پشت بە وشەی چاپکراو و وێنە و ڕەنگ دەبەستێت. کە منداڵان دەتوانن بە دەنگ یا بە چاو بابەتەکانی بخوێننەوە. بە تایبەتیش وێنە و ڕەنگەکان چێژ و خۆشییان پێدەبەخشن.
گۆڤاری منداڵان کەرەستەیەکی میدیایی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و خۆشی و ئاڕاستەکردنی گرنگە، کە گوزارشت لە سەردەمەکەیان دەکات.. ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریی ﮪەیە لە گەشەکردنی منداڵیەتیدا، لە ڕووی ﮪۆشی و سۆزداری و کۆمەڵایەتی و ئەدەبییەوە، لە گەشەکردنی چێژی ﮪونەری و مەستکردنی ئەندێشەیان و گەشەکردنی بەﮪرەی خوێندنەوەیان.. گۆڤاری منداڵان، بەﮪا جوانەکان و نەریتە باشەکان و ڕەوشتە بەرزەکانو بیرۆکە پەسەند و بە سوودەکان و داﮪێنانەکان و کولتوور و کەلەپووری کۆمەڵ بۆ منداڵان دەگوازێتەوە.. ڕۆڵی ﮪەیە لە بنیادنانی کەسایەتی درووستی منداڵان. بەمەش گۆڤاری منداڵان دەبێت بە گرنگترین میدیا و کەرەستەی ڕۆشنبیری منداڵان، لە کاتێکدا کە ڕۆشنبیری لەم سەردەمەدا، بووە بە بەرزترین خەسڵەت، کە تاکێک لە یەکێکی تر، گەلێک لە گەلێکی تر جیاواز دەکات.
مامۆستای خۆبەخشەوە دەرکرا. گۆڤاری ئەستێرە پاشکۆی گۆڤاری (رۆژی کوردستان) بوو، یەکەمین ژمارەی لە مانگی مای ساڵی (1972) دا دەرچوو. سەرۆکی نووسین، شەﮪید (ساڵح یوسفی) بوو.. دەستەی نووسەران ئەم مامۆستایانە بوون (رزگار شەوقی، ئەحمەد عەلی بەرزنجی، عەبدولکەریم مەحمود شێخانی، سدیق مەحمود بەرزنجی) .
لە پەرتووکە چاپکراوەکەمدا (چاوپێخشانێک بە مێژووی ئەدەبی منداڵان:2015)
بە درێژی باسی گۆڤاری (گڕوگاڵی منداڵانی کورد) و گۆڤاری (ئەستێرە) م کردووە.
$مەرجە پێویستییەکانی گۆڤاری منداڵان:$
بێش ئەوەی بێینە سەر ڕیزبەندکردنی گرنگترین مەرجەکانیگۆڤاری منداڵان، هەر وەکوو لە ناوەکەیدا دەردەکەوێ، گۆڤاری منداڵان ئەوبابەتانە لەخۆدەگرێت کە تایبەتن بە منداڵانەوە، لەلایەن گەورەکانە و بابەتەکانی دەنووسرێن و وێنەکانی دەکێشرێن و ئامادە دەکرێن، بە ڕادەیەکی کەمیش خودی منداڵان بەشداری تێدا دەکەن.
$ئەو مەرجانەی پێویستە لە ئامادەکردن و درکردنی گۆڤاری منداڵان لەبەرچاوبگیرێن:$
1 پێویستە بابەتەکانی کورتبن و بە شێوازێکی ئاسان و ناسک و شیرین داڕێژرێن.
2 دوورکەوتنەوە لە خەیاڵی پڕوپوچ و لە خێو و دیۆودرنج و لە کاری لەتوانابەدەر.
3 دوورکەوتنەوە لە ئەمۆژگاری دوواندەریراستەوخۆ و لە زیادەڕۆیی لە نموونەییدا.
خودی خۆیان و لە کەسانی تر.
$ئامانجە گشتییە پەروەردەییەکانی گۆڤاری منداڵان:$
1 گەشەکردن و زیادکردنی زانیاری و زانستی منداڵان.
2 گەشەکردنی بەﮪا پەسەندەکان.
3 گەشکردنی بەشداریکردنی ئەرێنی لای منداڵان.
4 مەستکردنی پێداویستییەکانی دەروونی و ئەقڵیی منداڵان.
5 گەشەکردنی داﮪێنان لە لای منداڵان.
6 گەشەکردنی ڕەوشتی کۆمەڵایەتی پەسەند لە کۆمەڵگەدا.
7 گەشەکردنی بەﮪرەی خوێندنەوە.
8 گەشەکردنی چێژی جوانی لای منداڵان.
9 گۆڤار ﮪۆیەکی گرنگی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و خۆشییە، ڕۆشنبیریش بێ ئامانج و مەبەست نییە.. پێویستە بە شێوازێکی ئەوتۆ بڕازێنریتەوە کە منداڵان بە لای خۆیدا ڕابکێشێت و چێژ و خۆشی لە خوێندنەوەی وەربگرن.
10 ئامانجی هەموو گۆڤارەکان، ئامانجی پەروەردەییە. پێویستە لە دەرکردنی گۆڤاری منداڵان و هەموو میدیا گشتییەکانی تایبەت بە منداڵان، ئەم ڕاستییە لەبەرچاوبگیرێت.
11 تیشکخستنەسەر کێشە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەتیش ئەوانەی دێنە ڕێی منداڵان، بەشداریکردنیش لە چارەسەرکردنیان.
12 گەشەکردنی ﮪۆشیاری لە پەیامی پیرۆزی مامۆستا و لە بەرزڕاگرتنی پێگەی لە کۆمەڵدا.
13 کارکردن بۆ پێگەیاندنی کادیری پسپۆر لە بواری میدیای پەروەردەییدا.
14 بەرزﮪەڵنانی پێشەنگ و نموونەیی پەروەردەیی.
15 بە دوداچوون و ئاگاداربوون لەو تازەگەرییانەی لە بواری بیری پەروەردەیی و تەکنەلۆژیای فێرکردن و زانیاریدا دێنە ئاراوە.
16 چاندنی ڕۆحی کاری ﮪەرەوەزی لە منداڵاندا. [1]