=KTML_Bold=سەرەڕاى ناکۆییەکانى لەگەڵ سەرۆکى حکومەت، بەڵام قوباد تاڵەبانى ئامادە نییە لە حکومەت بکشێتەوە.=KTML_End=
سەرەڕاى ناکۆییەکانى #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکومەت ناوبراو لە کۆبوونەوەکانى لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانى حزبەکەى ئاماژەى بەوەکردووە، بە هیچ جۆرێک ئامادە نییە لە حکومەت بکشێتەوە و حکومەت بۆ پارتى جێیبهێڵێت.
لەگەڵ ئەوەى سەرۆکى حکومەت و تیمى پارتى لە حکومەت لە کۆبوونەوەکانیاندا بە ئاشکرا ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە کە ناتوانن هیچ سازشێک بکەن و ناوبراویش بە تەواوى لە حکومەتى هەرێم بێهیوا بووە، بەڵام ئامادەیى نییە پۆستەکەى بۆ یەکێکی دیکە جێبهێلێت، یاخود دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 741 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !