#لاهور شێخ جەنگى#، دواى بڕیارەکەى دادگاى #هەولێر# لە نوێترین پێشهاتدا بە فەڕمى خۆی وەک هاوسەرۆکى #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# دەناسێنێت.
لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا، لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى لەو نامە فەڕمیانەى کە بۆ چەند کەسێکى ناردووە بە ڕەسمى خۆى وەک هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان ناساندووە.
لە دواى ڕووداوەکانى #08-07-2021#، بۆ یەکەمجار دووبارە بە فەڕمى خۆى وەک هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان ناساندووە و نامەشى بۆ ژمارەیەک لە سەرکردەکانى یەکێتیى ناردووە.
لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردووش مەکتەبى سیاسى #پارتى دیموکراتى کوردستان# بە فەرمى یەکێتیان لەوە دڵنیاکردۆتەوە کە #بافڵ تاڵەبانى#، لاى ئەوان سەرۆکە نەک لاهور شێخ جەنگى. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 642 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !