=KTML_Bold=پارتى بۆ یەکێتیى: مامەڵە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى دەکەن، نەک لاهور شێخ جەنگى=KTML_End=
مەکتەبى سیاسى #پارتى دیموکراتى کوردستان# لە ڕێگەى #قوباد تاڵەبانی#ەوە دڵنیایى دەداتە یەکێتیى کە ئەوان وەک سەرۆکى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# مامەڵە لەگەڵ #بافڵ تاڵەبانى# دەکەن.
لە دواى بڕیارەکەى دادگاى #هەولێر# لە بارەى #لاهور شێخ جەنگى#، هاوسەرۆکى یەکێتیى کە تیایدا ناوبراوى وەک هاوسەرۆک ناساند بوو. مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان بە فەڕمى قوباد تاڵەبانیان لەوە ئاگادار کردۆتەوە کە ئەوان هیچ دەستێکیان لەو پرسە نەبووە، بەڵکوو بە فەڕمى بافڵ تاڵەبانى، وەک تاکە سەرۆکى یەکێتیى دەناسن و مامەڵەى فەڕمى لەگەڵ ئەودا دەکەن، نەک لاهور شێخ جەنگى.
مەکتەبى سیاسى پارتى، ئەوەیان بۆ یەکێتی ڕوونکردۆتەوە کە ئەوەى لە دادگاى هەولێر لە بارەى لاهور شێخ جەنگى، دەرچووە. بڕیار نییە، بەڵکوو بۆچوون و ڕوونکردنەوەى یاسایى بووە و هیچ بڕیارێک لە هەولێرەوە لە بارەى هاوسەرۆکبوونى لاهور شێخ جەنگى دەرنەچووە، بەڵکوو تەنیا وەڵامی نووسراوێکى بەڕێوبەرێکى گشتیى وەزارەتى ناوخۆیان لە پشکى یەکێتیى داوەتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 768 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !