ناونیشانی بابەت: قەترەی کۆلیف بۆ کەمکردنەوەی غازاتی منداڵی ساوا
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
- قەترەی کۆلیف بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی غازاتی منداڵی ساوا، 20ساڵە لە وڵاتی بەڕیتانیا بەکار دێت و لە 2022 گەیشتە ئێراق. بابزانین کە ئەم قەترەیە چی مادەیەکی تێدایەو چۆن کار لەسەر غازات ئەکات.
- ئەو شەکری لاکتۆزەی لە شیردا ھەیە (شیری دایک و شیری قوتو) درەنگ ھەرس ئەبێت و ئەبێتە ھۆی غازات و پێچ بە سکی منداڵەکە دێت و تووشی ئازار و ناڕەحەتی زۆری ئەکات.
- قەترەی کۆلیف کە ئەنزیمی لاکتەیزە ھەڵ ئەسێت بە تێکشکانی ئەو شەکری لاکتۆزە و بەوەش بەڕادەیەکی زۆر باش غازات کەم ئەکاتەوە و گریان و ناڕەحەتی منداڵەکە کەمتر ئەبێتەوە.
- بەھۆی ئەم قەترەیەوە پێویست ناکات ئیتر لەبەر غازات شیرى منداڵ بگۆڕیت، بەڵام پێویستە پابەند بیت بە چۆنیەتی بەکارھێنانی و لەگەڵ ھەموو شیردانێکدا بەکاری بھێنیت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 293 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !