=KTML_Bold=ناوەرۆکی دەستپێشخەرییەکەی یەکێتی بۆ پارتی ئاشکرا دەبێت=KTML_End=
سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرس، ناوەرۆکی ئەو دەستپێشخەرییەی ئاشکراکرد، کە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردووە.
#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی لە دەستپێشخەرییەکەی بۆ پارتی ئامادەیی حیزبەکەی نیشانداوە، هەموو کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، بەڵام مەرجی هەیە.
یەکێتی ئامادەیە دەستبەرداری هەموو دۆسییەکانی تر لەوانە کێشەکانی حکومەت و پۆستەکان و کێشەی #سلێمانی# و کێشە ئەمنییەکان، بەڵام بەو مەرجەی پارتی ئامادەبێت لەسەر پرسی هەڵبژاردن لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتن بکات.
یەکێتی دەیەوێت خواستی هەڵبژاردن بە ویستی ئەوان بێت و لەسەر ئەوە لەگەڵ پارتی ڕێکبکەون، بۆیە ئامادەیی نیشانداوە لەسەر هەموو دۆسییەکانی تر سازش بۆ پارتی بکات، پارتیش لەبەرانبەردا بەخواستی ئەوان پرسی هەڵبژاردن یەکلابکاتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 409 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !