نەخۆشیی زەهایمەر یەکێکە لە ترسناکترین نەخۆشییەکان کە تووشی مرۆڤ دەبێت بەتایبەت لە بەساڵاچوواندا، بەڵام ئەگەر زوو نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت و نیشانەکانی بناسیتەوە، ئەوا ئەگەری سووککردنی نەخۆششییەکە و وەرگرتنی چارەسەر زیاتر دەبێت.
دەستپێشخەریی لێکۆڵینەوەکانی نەخۆشیی زەهایمەر دەڵێت نیشانە بەراییەکانی تووشبوون بە زەهایمەر بریتیین لە زووزوو لەیادچوونی ناوی کەسەکان و کاتی دیدار و ڕەچەتەی خۆراکە سادەکان و دانانی کەلوپەلەکان لە جێگایەک کە شوێنی خۆی نەبێت، وەک دانانی کیسەباخەڵ یان کلیل لەناو بەفرگرەدا.
ئەوەش هاتووە: نیشانە بەراییەکانی تر بریتین لە گۆڕانی توندی باری دەروونیی و مەزاجی کەسەکە و گۆڕانی کتوپڕ بەسەر کەسایەتییدا بێ ئەوەی هۆکارێکی ڕوون بۆ ئەو جۆرە کەسایەتییە دوژمنکارانەیە هەبێت.
دەستخپێشخەرییەکە جەختی کردۆتەوە لەکاتی تێبینیکردنی ئەو نیشانە پێشوەختانە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بەوپێیەی کاریگەریی دەرمانی زەهایمەر لە سەرەتای نەخۆشییەکە زۆر باشترە.
ناوی ئەم نەخۆشییە لە ناوی دکتۆر (ئەلیس زەهایمەر) ەوە هاتووە کە بە دۆزەرەوەی نەخۆشییەکە دادەنرێت لە ساڵی (1906) کاتێک تێبینی گۆرانگاریی لە مێشکی ئافرەتێکدا کرد کە بەهۆی نەخۆشییەکی نامۆی مێشکەوە گیانی لەدەست دابوو. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 659 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !