هەنجیری تازە 80%ی لە ئاو پێکهاتووە، هەروەها بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسنی لەخۆگرتووە، هەروەک بەهۆی ئەو بڕە زۆرە لە ڕیشاڵ و شەکرەی لەناو هەنجیردایە، گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی بەدەست قەبزیەوە دەناڵێنن.
هەنجیر لەو میوانەیە کە تەنیا دەبێت چەند ڕۆژێکی کەم لەناو بەفرگردا هەڵبگیرێت، هەر بۆیە دەبێت بەزوویی بخورێت.
وەک جێگرەوەیەک بۆ هەنجیری تازە، دەتوانرێت هەنجیری وشککراوە بخورێت، هەروەها باشترە ئەو هەنجیری وشککراوە بکڕدرێت کە بەشێوەیەکی سرووشتیی و بێ بوونی هیچ مادەیەکی پارێزەر هەڵگیراوە، چونکە هیچ مادەیەکی کیمیایی تێدانییە.
بەگوێرەی گۆڤاری ئاڕتیکڵ ماگازینی ئەڵمانی، هەنجیری وشککراوە شەش هێندەی هەنجیری تازە کالۆری تێدایە، چونکە نزیکە لەوەی هیچ ئاوێکی تێدانەبێت، لە کاتێکدا ڕێژەی ڤیتامین E و ڤیتامین B تێیدا سێ هێندە زیاترە لە هەنجیری تازە، هەروەها تامەکەشی زۆر شیرینترە.
بۆیە پسپۆڕانی بواری خۆراکی ڕێنمایی ئەوە دەدەن، لەبری شوکوڵاتە و شیرینی و ئەو خۆراکانەی تر کە شەکری زیادکراویان تێدایە، هەنجیری وشککراو بخورێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 707 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !