بەدواداچون:
بانکی ناوەندی ئێراق، ڕەزامەندی داوە: بەشداربووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لەبری هەر” 100 دۆلارێک” هاووڵاتی “132هەزار دینار” بدات.
خاوەنی پڕۆژەکان (کۆمپانیا)، دەبێت.. لە بانک خۆی تۆمار بکات. بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی کۆی پارەی لە بەشداربووان لە دینارەوە بۆ بکاتە دۆلار.
لە دوو ئاست کارمانکردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
یەکەم: لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم قسەمان کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەرێمی کوررستانیش بگرێتەوە.
دووەم: کاک #سۆران عومەر# ئەمڕۆ #23-02-2023# قسەی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە بۆ ئەوەی هاوشێوەی شارەکانی ئێراق، بەشداربووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ قیست و کڕینی خانوو و شوقە هەر (100 دۆلار) یان بە (132 هەزار دینار) پێبدرێت… پارێزگاری بانکی ناوەندی پێی ڕاگەیاندوە کە ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بە مەرجێک خاوەنی پڕۆژەکان (کۆمپانیا) ڕێککاری پێویست بگرنەبەر.
لەگەڵ هاوڕێم کاک سۆران عومەر لە هەرێم و #بەغدا# لە بەدواداچووندا دەبین. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 788 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !