لێکۆڵینەوەکان دەڵێن کاتێک مرۆڤ بۆ ماوەی 30 خولەک بە پێ دەڕوات سوودێکی زۆری بۆ تەندوروستیی دەبێت و دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە چەندین نەخۆشیی و گرفتی جەستەیی و دەروونیی.
بەپێی توێژینەوەکان 30 خولەک ڕۆشتن بە پێ دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشیی و ئارامبوونەوەی دەروون و کەمکردنەوەی ئاستی خەمۆکیی و نیگەرانییەکان، هاوکات تووشبوون بە پەتا وەرزییەکانی وەک ئەنفلۆنزا و هەڵامەت کەم دەکاتەوە و ماسوولکەکان دەجوڵێن و خۆراک بە باشی دەگاتە مێشک.
یەکێکی تر لە سوودەکانی ڕۆژانە نیو کاتژمێر بەپێ ڕۆیشتن ئەوەیە کە هاوکات چەورییە هەڵگیراوەکانی ناوچەی سک دەسوتێنرێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەمتر دەکاتەوە.
ڕۆژانە 30 خولەک بە پێ ڕۆیشتن سوڕی خوێن چالاک دەکات و پارێزگاری لە هاوسەنگیی جەستە دەکات و هۆکاریک دەبێت بۆ دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک.
پسپۆڕانی تەندرووستیی هەروەک دەڵێن بە پێ ڕۆیشتن وەک قەڵغانی پێشگریکردنە لە تووشبوون بە سەکتەی مێشک؛ بەوپێیەی بەرەنگاری ئەو فاکتەرانە دەبێتەوە کە مەترسیی تووشبوون بە سەکتە زیاد دەکەن، وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئاستی شەکری خوێن و ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 659 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !