ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن توێژەرانی زانکۆی هواژۆنگ لە شاری وهانی چین ئەنجامدراوە و پشتی بە داتای 6072 کەسی ئەمریکی بەستووە بۆ هەڵسەنگاندنی پەیوەندی نێوان خواردنی چەرەسات و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی گورچیلە و گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە.
لێکۆڵینەوەکە لەناو چەرەساتەکاندا کاریگەریی ئەرێنی گوێزی لەسەر گورچیلەکان بۆ دەرکەوتووە، بەشێوەیەک ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام و ڕێکوپێک بخورێت، ئەوە تێکڕای مەترسیی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە و نەخۆشییەکانی دڵیش کەمدەبێتەوە.
ئەوەش هاتووە: ئەگەر لە هەفتەیەکدا تەنیا یەک جار بڕێکی پێویست لە چەرەساتەکان بخورێت، ئەوە هەر کاریگەریی ئەرێنی دەبێت، بەڵام ئەگەر چەندبارە بکرێتەوە، ئەوە سوودەکەی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە بەڕوونی دیارە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 621 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !