لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هونەر و هونەرمەندان لە هەرێمی کوردستان کرا و هۆکار و چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ بەرەوپێشچوونی بوارە جیاوازەکانی هونەر تاوتوێکرا و مامۆستا #بەدیعە دارتاش# چەند پێشنیار و سەرنجێکی گرنگی خستەڕوو. لەبەرانبەردا #بافڵ تاڵەبانی# سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی مامۆستا بەدیعە کرد لەبەرانبەر زیاتر لە نیو سەدە بەخششی هونەری و خزمەتەکانی لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا و وتی، ئێوە نموونە و پێشەنگی ئێمەن و خۆمان بە قەرزاری ماندووبوونتان دەزانین. سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەبارەی پێشنیارەکانەوە بەڵێنی پشتیوانی و هاوکاری خۆی و یەکێتی بۆ هونەرمەندان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، کوردستان خاوەنی میراتێکی دەوڵەمەندی هونەرییە، ئەمەش جێگای شانازیمانە و دەبێت پەرەی زیاتری پێبدەین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕابردوودا پشتیوانتان بووە و دڵنیابن لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین و خزمەتتان دەکەین. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 464 gånger