پوور ئەگەر گونی ببوایە، ئەبوو بە مام.
پلک: پوور خوشکی دایک یان باوک. لە پەیوەینییە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکاندا، پوور کەسێکی نزیکە لەخوشکەزا یان برازاوە، هەندێک لە پوورەکان بەهۆی نزیکییەوە، خۆیان لە هەموو شتێکی برازا و خوشکەزادا هەڵدەقورتێنن و وەک بەرپرسی یەکەم خۆیان دەناسێنن، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ لە هەموو قسەیەکدا بەژداربێ و بڵێ: ئەگەر وابووایە وادەبوو. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 135 gånger