پرۆفیسۆر هانیس هۆرتەر دەڵێت هەستکردنی بەردەوام بە ماندوێتیی چەند هۆکارێکی هەیە، کە بەشێکیان جەستەیین و بەشێکیشیان دەروونیین.
ئەو پزیشکە پسپۆرەی بواری پزیشکی دەروونیی و چارەسەری دەروونیی لە ئەڵمانیا وتویەتی ڕەنگە ماندوێتیی بەردەوام چەند هۆکاری جەستەیی سادە لەپششتییەوە بێت، وەک کەمخەوی، کەمی کانزاکانی وەک ئاسن و کەمی شلە.
جگە لەوەی دەکرێت ماندووبوونی بەردەوام بە هۆکاری مەترسیداری جەستەیی بێت، وەک کەمخوێنی و نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشییەکانی زیندەپاڵ و نەخۆشییەکانی دڵ و گرێ شێرپەنجەییەکان، ئەویش ئەگەر هات و شەکەتییەکە هاوکات بوو لەگەڵ بوونی نیشانەگەلی وەک تا و ئارەقکردنەوەی شەوانە.
کاتێک هەست بە ماندوێتی بەردەوام دەکرێت لە حاڵەتی بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و بەرزی فشاری خوێندا، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە دەرمانەکان لە کاتی خۆیدا ناخوات.
جگە لەوەی دەکرێت هۆکاری هەستکردن بە ماندوێتیی بەردەوام دەروونی بێت، وەک شڵەژانی دەماریی بەردەوام، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 563 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !