کوڕەکانی #نەوشیروان مستەفا# چیا و نما ئامادەییان نیشانداوە، گردی زەرگەتە بۆ #بزووتنەوەی گۆڕان #چۆڵ بکەن.
#چیا نەوشیروان مستەفا# و #نما نەوشیروان مستەفا#، لە میانی ئەو گفتوگۆیانەی بۆ چارەسەری کێشەکانی گۆڕان کردوویانە، ئامادەییان نیشانداوە گردی زەرگەتە چۆڵ بکەن.
کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، ئامادەیی ئەوەشیان نیشانداوە، کە کۆمپانیای وشە لە گردی زەرگەتە بەرنە دەرەوە و بە تەواوی تەرخانی بکەن بۆ چالاکییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان.
ئەمە وەک وەڵامێک بووە، بۆ ئەو سەرکردە ناڕازییانەی گۆڕان، کە داوایان کردبوو، بەزوویی چارەنووسی خاوەندارێتی گردی زەرگەتە یەکلایی بکرێتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 636 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !