#عەلی حەمە ساڵح# ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان داوای لێبوردنی کرد و ڕایگەیاند، داوای لە سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان کردووە، دەستلەکارکێشانەوەی بخاتە بەرنامەی کارەوە و پەسەندی بکەن، خانەنشینیش ڕەتدەکاتەوە و دەبێتەوە بە مامۆستا.
عەلی حەمە ساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، داوام لە سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان کردووە، دەستلەکارکێشانەوەم لە کاری پەڕڵەمانی بخاتە بەرنامەی کارەوە، داوای لێبوردن دەکەم لە هەر هەڵە و کەمتەرخەمیەکم لە ماوەی کاری پەڕڵەمانی کردبێتم.
عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، من لە 8ی (کانونی یەکەم/12) ی 2022ەوە دەستلەکارکێشانەوەم واریدە کراوە و سێ جاریش داوام لە سەرۆکی پەڕڵەمان کردووە بیخاتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام نەمدەویست ئەوەی باوەڕمە بیکەمە موزایەدە.
دەشڵێت، لە 6ی (تشرینی دوەم/11) ی 2022 بۆیە باسم نەکرد، هەندێک کەس هەموو گیانیان گەندەڵییە دەیانویست بیکەنە موزایەدە، بۆ شکاندنی هاوڕێکانمان، هەرگیز من خۆم بەدڵسۆزتر نازانم لەم هاوڕێیانەم کە دەمێننەوە، ئەمە تەنیا جیاوازی بیرکردنەوەیە، لە مێژە پێم وایە ناتوانم ئیزافەی زیاتر بکەم بۆ کارەکەم، خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 794 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !