ناونیشانی بابەت: ئامێری تەبخیر یان هەڵم چییە؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
دوای ئەوەی بابەتێکم لەسەر ئەم پەتایەی ناو منداڵان بڵاو کردەوە، پرسیارێکی زۆرمان بۆ ھات دەربارەی ئامێری تەبخیر و چۆنییە.ی بەکارھێنانی؟ بۆیە لێرەدا بەکوورتی باسی ئەکەین:
جۆری یەکەم (ئامێری ھەڵم) دەرمانی ناوێ تەنھا ئاوی پێویستە و ھەوای ژوورەکە شێدار ئەکات و 50٪کۆکەو پەسیو کەم ئەکاتەوە چونکە ڤایرۆسەکە لەو ھەوا شێدارە کەمتر ئەژێت بۆیە پێویستە ھەموو ماڵێک لەو ئامێرەی ھەبێت، ئەگەر ھەر نەبوو ئەتوانی ئاو لەناو مەنجەڵ یان کتری بکەیتە سەر ھیتەر یان سۆبا ھەمان کار ئەکات (ئاگاداربە دووربێت لەدەستی منداڵ)
جۆری دووەم: کەئەمەیان پێویستە دەرمانی تێ بکرێت و بۆ ئەوانەی ھەستیاری قەسەبات ، کۆکەیەکی زۆر، ڕەبۆیان ھەیە زۆر بەسوودەو پێویست ناکات ھەموو کات بەڕێی نەخۆشخانە یاخود سەیدەلیەوە بی بۆ بخاخ تەبخیر.
ھیچ زیانێکی نییە.
نیو سیسی دەرمانی ڤینتۆلین لەگەڵ یەک سیسی و نیو موغەزی تێکەڵ ئەکرێ (ئەوانەی تەمەنیان گەورەترە ئەو بڕە زیاد ئەکرێ) . [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 336 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !