پیاو تا نەتڕێ، نازانێ چوارمشقی دانیشێ.
چوارمشقی: دانیشتنی تەخت لەسەر زەوی، تڕین مەبەستی لە گوفتار و کاری نابەجێیە. لە ژیاندا مرۆڤ لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بەرکەوتنی جۆراوجۆری هەیە، هەتا لە ڕەفتار و کرداردا هەڵەنەکات فێرنابێت، واتە: مرۆڤ لە هەڵەکانییەوە فێردەبێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە پیاو تا هەڵەناکات و ڕۆژگار دەرسی گرانی دانەدا، پوختە نابێ. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 602 gånger