تەختە و پنە و قیمەکیش، ڕێککەوتووە قەوم و خویش.
پنە: خوانە، ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە دار درووستدەکرێت، بۆ نانکردنەوە بەکاردێت، قیمەکێش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، پێکدێت لە ئاسنێکی کوورتی دەم تیژ، بۆ شکاندنی ئێسقان و وردتکردنی گۆشت بەکاردێت، تەختە: مەبەست لەو بنەدارەیە کە گۆشت و ئێسقانی لەسەر لەت دەکرێت، واتە: کەسێک تەختە و پنە و قیمەکێش بە یەکەوە کۆدەکاتە بۆ درووستکردنی کولێرە بەقیمە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە کەسووکاری لەیەک زوریربووبن و دواتر هەموویان کۆببنەوە و ئاشتببنەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 402 gånger