تووی تاڵ، ژەهری مار.
توو بەری داری تووە، میوەیەکی تایبەتییە و لە کوردەواردا لەبەر تامی شیرینی دەکرێت بە دۆشاو، یان وشکدەکرێتەوە و وەک شەوچەرە لە شەوانی وەرزی زستاندا دەخورێت، بە دەگمەن داری توو هەیە تامی تووەکەی شیرین نەبێت یان تاڵ بێت، تووی تاڵ بێبەهایە و بەکەڵکی هیچ نایەت. پەندەکە مەبەستی لە کەسی خراپە کە دەبێتە مایەی دەرد و بەڵا بۆ خۆیی و دەوروبەری.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 696 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !