ناو: ئاوات
نازناو: ئاوات مستەفا
ناوی باوک: ئەحمەد مستەفا
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-01-1968#
شوێنی لەدایکبوون: #ڕواندز# گوندی دەرگەڵە
$ژیاننامە$
ئاوات مستەفا لە ڕێکەوتی #01-01-1968# لە گوندی دەرگەڵەی سەربە شارۆچکەی #ڕواندز# لەدایکبووە. دەیەی یەکەمی ژیانی بە ئاوارەیی لە ئێران و باشووری ئێراق بەسەربردووە.
پاش گەڕانەوەیان بۆ زێدی باو و باپیرانی دەست دەکات بە خوێندن و قۆناغی خوێندنی سەرەتای لە دەرگەڵە تەواو دەکات، پاشان دوو ساڵی ناوەندی لە سۆران و سێیەم ساڵی ناوەندی لە هەولێر لە خوێندنی ئێواران تەواو دەکات.
لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی (1991) ی خەڵکی کوردستان و شەڕی نەگریسی ناوخۆ، کوردستان جێدەهێڵێت و ڕوو لە وڵاتی بەریتانیا دەکات.
لەوێ جارێکی تر دەست بە خوێندن دەکاتەوە و چەندین بڕوانامە بەدەست دەهێنێت لە بوارەکانی وەرگێڕان و بەکالۆریۆس لە سەرکردایەتی کارگێڕی و هەتا دواجار بڕوانامەی ماستەر لە پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لە زانکۆی (نۆرث ئ�%9
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 755 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !