#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گەشبینی خۆی نیشاندا بەرانبەر ڕێککەوتن لەگەڵ #بەغدا#.
لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرانبەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند (لە یەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا) .
مەسرور بارزانی وتووشییەتی: (سبەی تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بە گفتوگۆکانمان بدەین). [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 587 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !