ناونیشانی پەڕتووک: توێژینەوەیەکی لۆجیکی فەلسەفەیی (تراکتاتۆس)
ناوی نووسەر: لودڤیگ ویتگنیشتاین
ناوی وەرگێڕ: حەمید عەزیز
وەرگێڕان لە زمانی: ئەڵمانی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2015
ژمارەی چاپ: یەکەم
لە جیهاندیدی لودڤیگ ویتگنیشتایندا، چۆن فەلسەفە ڕۆڵی دیکەی پێ سپێردراوە و ئەرکی نوێی خراوەتە ئەستۆ، لقەکانیشی لەلای خۆیانەوە پریشکی ئەو ئاگرەیان بەرکەوتووە. هیچ گومان لەوەدا نییە، کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوان هزر و زمان و لۆجیک و جیهانی دەوروبەردا هەیە. نووسەر ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چ پەیوەندییەک لەنێوان وێنەی جیهان و وێنەی لۆجیکی هەیە و پەیوەندی هەردووکیان بە هزر و زمانەوە چییە.
تراکتاتۆس نوێنەرایەتی قۆناغی یەکەمی بیروبۆچوون و تێڕامانە فەلسەفیەکانی ویتگنیشتاین دەکات و هیچ ڕایەڵبەندیەک لەنێوان ویتگنیشتاینی تراکتاتۆس و ویتگنیشتاینی لێکۆڵینەوە فەلسەفیەکاندا بەدیناکرێت تەنیا ئەوە نەبیت کە کۆتاجار هەردووکیان کارکردنێکن لە یەک کێڵگەی فەلسەفیدا.
[1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 667 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !