=KTML_Bold=دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن کێشە بۆ نزیکبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی درووست دەکات=KTML_End=
دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، کێشەی بۆ نزیکبوونەوەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی درووست کردووە.
بەهۆی ئەوەی سەرۆکی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاریکردووە، کێشە بۆ ئەو دەستپێشخەرییانە درووست بووە، کە لە ئارادابوون بۆ نزیککردنەوەی پارتی و یەکێتی و ئەنجامدانی کۆبوونەوە.
یەکێتی تائێستاش #29-03-2023# لەگەڵ ئەوە نییە لەمساڵی 2023 یە دا هەڵبژاردن بکرێت، بۆیە نیگەرانە لە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن، ئەوەش بووەتە هۆی پاشەکشەکردن لەو هەوڵانەی دراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی.
تەنانەت یەکێک لە مەرجەکانی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوەیە لەمساڵدا هەڵبژاردن نەکرێت و دوابخرێت بۆ کاتێکی تر، کە پارتی تائێستا 29-03-2023 ئەو مەرجەی قبووڵنەکردووە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 457 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !