=KTML_Bold=لە کۆى 11 کورسى کۆتا 9 کورسى بۆ هەولێر و دهۆک و 2 کورسیش بۆ سلێمانى و هەڵەبجە=KTML_End=
بە پێى ڕێککەوتنى سەرەتایى پارتى و یەکێتیى لەسەر هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لە کۆى چوار بازنەى هەڵبژاردن 57 کورسى بۆ #هەولێر# و #دهۆک# دەبێت و 43 کورسیش بۆ #سلێمانى# و #هەڵەبجە#.
دواى ڕێککەوتنى پارتى و یەکێتیى و لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان بە سیستەمى چوار بازنەیى و بەکارهێنانى تۆمارى دەنگدەرانى ئێراق لە ئێستادا #02-04-2023# هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى دابەشکردنى کورسییەکان لەسەر ئاستى پارێزگان بەو شێوەیە بێت 43 کورسى بۆ پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و 57 کورسیش بۆ پارێزگانى دهۆک و هەولێر.
ئەو 11 کورسى کۆتاییەى کە دەمێنێتەوە بەشێوەى 9 کورسى بۆ پارێزگاى هەولێر و دهۆک و 2 کورسیش بۆ پارێزگاى سلێمانى دەبێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 369 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !