ناونیشانی بابەت: شارستانییەتی ماناییەکان مێژوویەکی پرشنگداری دێرینی کورد
#ماناییەکان# بەشێکن لە مێژووی نەتەوەی کورد ، پاشماوی لولویی و گوتییەکانن ، لە ھەزارەی یەکەم پێش زاین لە ناوچە کوردییەکانی سەقز و بانە و بۆکان و دەوروبەری ژیاون ، پایتەختەکەیان ناوی (ئیزرتووە) ە لە نزیک شاری #بۆکان#ی ئێستا. ئەوان خاوەن ھونەر و تەلارسازییەکی ئێجگار بەرزن ، ھونەرمەندەکانیان ڕەنگیان بەکار ھێناوە لە تابلۆکانیاندا کە دوای نزیکەی 3 ھەزار ساڵ ھێشتا ڕەنگەکانی وەک خۆی ماوەتەوە ، بەشی زۆربەی پاشماوەکانیان لە کاتی تاڵانی ئاشورییەکان بۆ سەر شارەکانیان بەتالان براوە.
شای ئێران محەمەد ڕەزا شا بۆ ونکردنی مێژووی کورد، لە ساڵی 1945 ز مافی گەڕان و تالانکردنی یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی ماناییەکانی بە ناوی شوێنەواری زێوییە لە نزیک سەقز دا بە بازرگانێکی جوو ، ئەویش بە شێوەیەکی نا بەجێ ھەستا بە گەڕان و دۆزینەوەی پاشماوەیەکی بێشووماری ماناییەکان ، ئەو پارچە شوێنەواریانە ئێستا لە مۆزەخانەکانی دونیا بەدی دەکرێت ، ھەروەھا بەشێکی گرنگ لە مۆزەخانەی میللی تاران دانراوە بۆ پاشماوەکانی ماناییەکان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 587 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !