ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 5ی نیسانی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ #بەغدا# دەخرێتەڕوو.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی تەندرووستی، بە مەبەستی تاووتوێکردن و پەسەندکردنی.
بابەتی بەرزیی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ، وێڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری ئێراقی، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو. [1]
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
5ی نیسانی 2023
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 443 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !