چاکە لە چاکە ئاوسە.
چاکە: کردەوەی باش. ئاوس: بۆ گیانداری سکپڕ بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە چاکە چاکەی لێدەکەوێتەوە یان لە چاکە چاکە لەدایکدەبێت، واتە: کەسێک هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ڕەفتارێک یان کردارێک بەهۆیەوە هاوکاری کەسێک دەکات، بێبەرانبەر قازانجی پێدەگەیەنێت، لە دواتردا لەکات و شوێنێکی تردا ئەویش بە قازانجی ئەم ڕەفتار دەکات و چاکەکەی دەداتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 737 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !