بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی #سلێمانی# دەکەین، بە ئامانج گرتنی فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی بە هەر بیانووێک بێت بەزاندنی هەموو سنوورێک و سیادەی ئێراقە و ژیان و گیانی هاووڵاتییان دەخاتە مەترسیەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، ڕەنجی خەبات و قوربانیدانی سەدان و هەزاران تێکۆشەری ئەم کوردستانەیە، ناکرێت و قبووڵکراو نییە لایەنێک لەپێناو پەیوەندی ژێربەژێر و خزمەتی ئەجێندای نادیار و لەسەر حسابی میللەتەکەمان دامودەزگاکانی بەکاربێنێت و بەیاننامەی بەناو بڵاوبکاتەوە. [1]
#شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 772 gånger