بەیانی ئەمڕۆ #10-04-2023# لە قایمقامییەتی #سلێمانی#، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداری نوێنەری سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو، بە مەبەستی خستنەڕووی ڕێگا چارەی گونجاو بۆ ئەگەری درووستبوونی لافاو.
بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەکە ”ئەگەرەکانی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی تاوتوێ کرد، کە پێشبینی دەکرێت بارانی بەخوڕ بێت، کە شەپۆلەکە شەپۆلێکی بەهارییە و چاوەڕێدەکرێت بەهێز بێت، بەڵام شایەنی مەترسی نییە”.
قایمقامییەتی سلێمانی، ژووری عەمەلیاتی پێکهێناوە، لە هەر یەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان بۆ هەر ئەگەرێک.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش 10-04-2023 لە پارێزگای #هەولێر#، بەبەشداری پارێزگار و جێگرەکانی و قایمقامی هەولێر و سەرۆکى شارەوانى و زێرڤانى و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى، بەڕێوەبەرى هونەرى بەرگرى شارستانى، بەڕێوەبەرى چاککردنەوەى ڕێگاو بانى هەولێر، بەڕێوەبەرى ئاودێرى، بەڕێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆکان، کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە خستنەڕووی ئامادەکارییەکان بووە لەپێناو بەرگرتن لە درووستبوونى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسى ڕوودان و زیانەکانى ئەنجامدرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگاری هەولێر، لەماوەى (72) کاتژمێرى داهاتوودا سەرجەم فەرمانگەکان لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 585 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !