ھەژدە کۆتر .. ھەژدە کچ، پێشانگەیەکی هەمیشەیی
کاتێک لە ھەولێرەوە دەگەیتە دەروازەی شاری #کۆیە#، لەسەر چەند شاخێکی ئەو ناوچەیە، ھونەرمەندی شێوەکاری کورد (#حەمە ھاشم#) کارێکی ھونەریی ناوازەی کردووە. ئەم کارە ھونەرییە پێی دەوترێت (لاند ئاڕت) و ناوی پڕۆژەکە (18) یە، ئەم بەرھەمە ھونەرییە دە ساڵ پێش ئێستا جێبەجێ کراوە، کە بریتییە لە 18 کۆتری سپی لکێنراو بە شاخەکانەوە و بە ماتریاڵی ئاسن پێکھاتەکەی داڕێژراوە.
گوزارشتی کارە ھونەرییەکە بیرھێنانەوەیە بۆ جەربەزەیی و نەبەردیی 18 کچی کۆیە کە لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو، ڕژێمی بەعس بە بیانووی کوردبوونیان و خەباتیان لە ڕیزەکانی پێشمەرگە دەیانگرێت و ئەشکەنجەیان دەدات.
لە ڕووی پێکھاتەی ھونەریی و بینینی ئیستێتیکییەوە، یەکێکە لەو کارە ھونەرییە مۆدێرنانەی کە کەمجار لە کوردستان بەر چاومان دەکەوێت.
لاند ئارت ڕەوتێکی ھونەریی تازەیە لە دنیای ھونەر و لە ساڵی 1960 ەوە ئەم ستایلی کارکردنە لە ھونەر لە جیھاندا تەشەنەی سەندووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 624 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !