ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەتا ڕادەیەک ناجێگیرە و ئەمڕۆ #11-04-2023# بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی بەرزبووەوە.
چەند ڕۆژێکە نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دینار دابەزیووە، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار 144 هەزار و 100 دینار و ئەوەش بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزترە.
بانکی ناوەندی ئێراقیش، بۆ ئەمڕۆ 11-04-2023 بڕی 191 ملیۆن و 510 هەزار دۆلار ی خستووەتە بازاڕەوە و لەو ڕێژەیەش بڕی 145 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە و 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینەیە ئەوەش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ڕێژەیەکی کەمترە.
شارەزایانی ئابووری و بازاڕ پێشبینی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری ئێراقی دەکەن بە جۆرێک لەگەڵ پەسەند کردنی بودجەی ئێراقدا نرخی 100 دۆلار دەبێت بە 132 هەزار دینار. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 502 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !