#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومتی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە #بەغدا# کۆبوونەوە و سەبارەت بە ناوەرۆکی دیدارەکەش، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە: سوودانی و قوباد تاڵەبانی دواین پێشهاتەکانیان لەسەر ئاستی وڵات تاووتوێکردووە، هەردوولاش دڵنیاییان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە سەرجەم هاووڵاتییانی ئێراق کردۆتەوە.
هەروەها لە بەشێکی تری کۆوبوونەوەکەدا، دڵنیایی لە گرنگی پشتیووانی لایەنە سیاسییەکان لە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ کراوەتەوە، تا بتوانێت لە کاتێکی کەمدا زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتییان لەسەرجەم پارێزگاکان بکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 585 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !