کەمیی سەرنج گرفتێکی باوە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ زۆرن ئەو کەسانەی پێوەی دەناڵێنن، هۆکارەکەشی فشاری زۆر، سیستمی خواردن، کەمخەوی و بیرکردنەوەی زۆرە کە کاریگەریی لەسەر توانای سەرنجدانت درووستدەکەن.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت ئەم گرفتە چارەسەر بکەیت.=KTML_End=
1. ڕۆتینی ڕۆژانەت بشکێنە، چونکە بەردەوام دووبارەبوونەوەی ڕۆتین وادەکات پێشبینیت کەمبێتەوە بۆ ئەوەی بزانیت لە ڕۆژەکەت چی دەکەیت و چ ڕوودەدات.
2. ژینگەی چواردەورت زووزوو بگۆڕە، بۆ چەندین کاتژمێر لە یەک ژوور و یەک شوێن مەمێنەرەوە، زووزوو سەردانی دەرەوە بکە.
3. تەکنیکی کار و پشوو بەکاربهێنە، ئەم تەکنیکە سادە و سەرکەوتووە و سەرنجت زیاد دەکات، ئەوەی لەسەرتە بیکەیت تەنیا ئەوەندەیە، بۆ هەر 25 خولەکێک کە کاردەکەیت (سەرەتا بە کاتی کەم دەستپێبکە) ، پاداشتی خۆت بکە بەوەی 25 خولەک پشوو بدەیت.
4. هەمیشە بە پلان کاربکە، تەواوی ئەو ئەرکانە بنووسەرەوە کە لەسەر شانتە، پاشان کاتیان بۆ دابنێ، هەوڵبدە لە کاتی خۆیدا تەواوی بکەیت، لە ئەگەری تەواونەبوونی سزایەکی خۆت بدە، بەوەی خۆت لە شتێک دووربخەیتەوە کە ئارەزوت لێدێت، ئەمەش وادەکات ناچار بیت سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت.
5. وریای جۆری خۆراکەکانت بە، چونکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سەرنجت هەیە، خۆت دووربخەرەوە لە کاربۆهیدرات، لەبری ئەوە سەوزە و میوە زۆر بخۆ، شەکر بەتەواوی لە خۆت دووربخەرەوە.
6. چەندین کار پێکەوە و لە یەک کاتدا مەکە، چونکە نازانیت دەبێت سەرنجت لەسەر کامیان بێت، یەک کار بکە و کە تەواوت کرد بچۆرە سەر کاری دواتر. [1]