Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 526,866
Bilder 106,602
Böcker 19,801
Relaterade filer 99,753
Video 1,452
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,467
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,781
هەورامی 
65,762
عربي 
29,006
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,357
فارسی 
8,571
English 
7,175
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grupp
Svenska
Bibliotek 
30
Artiklar 
12
Biografi 
5
Publikationer 
3
Kvinnors problem 
3
Dokument 
2
Partier och Organisationer 
1
MP3 
311
PDF 
29,992
MP4 
2,354
IMG 
194,717
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Dokument
Tog ställning mot hedersvål...
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
بەلوچە و بەلوچستان - به‌لوچەکان کێن؟
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەلوچە و بەلوچستان

بەلوچە و بەلوچستان
ناونیشانی بابەت: بەلوچە و بەلوچستان
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

بەلوچ، وەک کورد نەتەوەیەکی سەربەخۆیە و خاوەن زمانی سەربەخۆ و کەلەپووری خۆیانن، نیشتمانی ناوەندییان بەلوچستانە، کەوتووەتە نێوان پاکستان، ئێران و ئەفغانستان.
=KTML_Bold=“بەلوچەکان کێن؟”=KTML_End=
بەلوچ، وەک کورد نەتەوەیەکی سەربەخۆیە و بەلوچەکان خاوەن زمانی سەربەخۆ و کەلەپووری خۆیانن، نیشتمانی ناوەندییان بەلوچستانە، کەوتووەتە نێوان پاکستان، ئێران و ئەفغانستان و هەزاران ساڵە لەوێ دەژین.
مێژووی بەلوچ تا ڕاددەیەک ئاڵۆزە، ئەوەش بەهۆی جیاوازیی بیروڕا سەبارەت بە سەرەتاکانی بەلوچ هەندێک دەڵێن، دەگەڕێتەوە بۆ “یعرب بن قەحتان” بەهۆی ئەوەی بەلوچییەکان نەوەی “محەمەد کوڕی ئیسحاق، کوڕی یەشجەب کوڕی یەعرەب کوڕی قەحتان کوڕی هود”، هەندێکیش هەن دەڵێن: لە ئازەرییەکانی کوڕی شەمسین، لە پەڕتووکی موعجیم بلدانی یاقووت حەمەوی، کە ئەوان کوڕی “بنووسەلیمی کوڕی مالیک مەلیک مکران و کرمانن”، ئەوەی کە لە براکانی ڕایکرد دوای ئەوەی بەهەڵە باوکی خۆی لە شاری مکران کوشتووە، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و ڕۆژاوای پاکستان، کە دەیڕوانی بەسەر ڕووباری عەرەب لەژێر دەسەڵاتی سەڵتەنەی عومانیدا بوو، کەسانێکیش هەن دەڵێن بەڕەگەز لە نەتەوەکانی هندۆئەورووپین و لە ناوچەکانی ڕووباری قەزوین بڵاوبوونەتەوە.
هەیە دەڵێت؛ لەنێوان شارەکانی هەردوو ڕووبارەکەوە هاتوون و بە ڕەگەز بابلین، هەیە باوەڕی وایە هۆزەکانی بەلوچ لە ناوچەکانی قەزوین کۆچیان کردووە پێش دوو هەزار ساڵ پێش زایین، شاعیری ئێرانی فیردەوسی لە شیعرەکانیدا دەڵێت: هێزەکانی فارس لە سەردەمی سیرۆس و قمبیس سەربازی بەلوچی تێدابووە. بەڵام نووسەرانی بەلوچی لەنێوانیاندا قازی عەبدول سەمەد سربازی لە پەڕتووکی بەلوچ و بەلوچستان دەڵێت “بەلوچییەکان نەتەوەیەکی جیان هەروەک نەتەوەکانی تر لە جیهاندا”.
=KTML_Bold=“ڕۆڵی بەلوچەکان و ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوو”=KTML_End=
لە سەدەی شانزەیەم، پرتوگالییەکان توانییان بگەنە کەناراوەکانی مکران لەدوای جەنگێکی زۆر لەنێوان پرتوگالییەکان و بەلوچەکان لەسەر شاری جەوادر و بەسنەی لە بەلوچستانی ڕۆژهەڵات بە سەرکردایەتیی سەرۆکی هۆزی هۆت “محەل کوڕی جبهند” ئەو سەرکردەی شەڕەکە بوو، دواتر شەڕێکی گەورەی لە کەناراوەکانی مکران کرد لە (980) ی زایینی.
ساڵی (1688/1649) ی زایینی، لەم کاتەدا بەلوچەکان هاوپەیمانییان هەبوو لەگەڵ عوسمانییەکان لە سەردەمی (ئیمام یعربی سوڵتان کوڕی سەیف) توانییان پورتوگالەکان دەربکەن لە مەسقەت و مەترەح و لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا لە ممباسا، ئەوەی کە لە دواییدا بەلوچەکان داگیریان کرد لەژێر سەرکردایەتی یعاربە هەروەک شارەکانی کلوە و مالیندی و بمبا، ساڵی (1783) بەلوچەکان لەناو هێزەکەی خەلیفە بوون، ئەوەی بەحرەینیان لە دەستی فارسەکان ڕزگارکرد و شیخ بۆ عەجلی وتووە، کە خێزانی بوسیف کوڕی ئەحمەد فازڵ خێزانی برلت و خێزانی ڕاشید کوڕی سەعید بەشداریان کردووە لە ڕزگارکردنی بەحرەین لە دەستی فارسەکان.
پاشان ئیمام ئەحمەد کوڕی سەعید لە خێزانی سەعید بەلوچ کۆتایی هێنا بەو دووبەرەکییانەی هەبوو لەنێوان ئەوان و غافرییەکان لە هۆزەکانی باکوور، لەدوای کوشتنی سوڵتان کوری ئەحمەد لەسەر دەستی بەدر کوری سەیف عەلی لە مەسقەت بە یارمەتیی سعودییەکان، کە دواتر بەهۆی ئەو کارەیانەوە دیاری پێدان کردنی بە ژێردەستەی خۆی لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری برکائی، بەڵام بەدر هەڵسوکەوتی زۆر خراپ بوو لەگەڵ بەلوچەکان هەمیشە هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دەدان بە پشتبەستن بە دەسەڵاتی سعودییەکان، ئەوەش وایکرد ڕقی بەلوچەکان هەڵبسێنێت، بۆیە بەلوچەکان پەنایان برد بۆ سەعید کوڕی سوڵتان ئەوەی بەهۆی وەفای بەلوچەکانەوە دەسەڵاتی زۆری هەبوو و بە یارمەتیی ئەوان بەدریان کوشت و دەستی گرت بەسەر مەسقەت لە (1806) زاینیدا.
پاشان بەلوچەکان و عەمانییەکانی ممباسا چوونە ژێر دەسەڵاتی خێزانە کشتوکاڵییەکانی عەرەب، کە لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سەعید کوڕی سوڵتاندا بوون دواتر چەندین شوێنی تر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا کەوتنە ژێر دەسەڵاتییەوە. لە ساڵی (1839) بەریتانیا مەملەکەتی بەلوچستانیان داگیرکرد بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ولشر، لەدوای شەڕێکی زۆر مەلیکی بەلوچ “میر مهاب کوڕی مەحمود خان” کوژراو وە پایتەختەکەیان “کلات” داگیرکرا.
ساڵی (1856) لە کاتی کۆچی دوایی سوڵتان سەعید کێشە درووستبوو لەنێوان هەردوو کوڕەکەی بۆ جێگرەوەی دەسەڵات “ماجید و برگش” بەڵام زۆرینە ماجیدیان دەویست بەهۆی یارمەتییەکانی ئینگلیزەوە و بەلوچ دەستیگرت بەسەر زنجەبار. دواتر کێشەیەک لەنێوان ماجید و براگەورەکەی شوێنی سەرکردەی مەسقەت لە دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە بۆ جیابوونەوەی مەسقەت لە زنجەبار بە تەواوی هێزی هەردوو براکە لە بەلوچ بوو، دواتر هەردوو لایەنەکە ڕێککەوتن لەسەر دەسەڵاتی بەریتانیا بە سەرکردایەتی لۆرد کاننج جێگری مەلیکی بەریتانیا لە هندستان ئەو ئیمپراتۆرەی عەمانییە دابەشکرا بۆ دوو بەش، بەشی ئەفریقا، کە ئەویش سەڵتەنەی زنجەبار بوو لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، و بەشی دووەم ئاسیاوی بوو، ئەویش سەڵتەنەی مەسقەت و عەمان بوو لەگەڵ ئەوانەش، کە لەگەڵی بوون “جوادر و مکران”.
لە ساڵی (1894) بەریتانیا بەشێک لە بەلوچستانی ڕۆژاوای کردە سەر ئەفغانستان، کە ڕووبەرەکەی (53333) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ناونراوە بە بلوچستانی باکوور. لە ساڵی (1896) شۆڕشی جووتیاران لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ممباسا و شۆڕشی هۆزە ئەفریقییەکانی مساری لە هەردوو جەنگەکەدا بەریتانیا پشتی بەست بە هێزەکانی بلوچ بە داواکارییەک لە سوڵتانی زنجەبار. لە ساڵی (1915) بەلوچەکان و لایەنگرانی بەریتانیا لەنێویاندا سەربازانی هند ڕووبەڕووی شەڕێک بوونەوە لەنێوان فەلج لە مەسقەت بۆ شۆڕشەکانی عەرەب ئەوانەی، کە دەیانویست دەسەڵاتی سوڵتان تەیمور کوڕی فەیسەڵ کۆتایی پێبهێنن. پاشان (1929) ئێران بەلوچستانی ڕۆژاوای خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە لە سەردەمی شا ڕەزاخان و دەستگیرکردنی ئەمیر دوست محەمەد خان بارکزئی سەرکردەی بەلوچستان ڕۆژاوا دواتر لە سێدارەدرا بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردەوە ئیمزا بکات بۆچوونەژێر دەسەڵاتی ئێران.
لە ساڵی (1947) وە، لەدوای ئەوەی بەریتانیا بلوچستانی داگیرکرد بۆ ماوەی (108) ساڵ حکومەتی بەریتانیا دانی نا بە مەملەکەتی بەلوچستانی ڕۆژهەڵات و دواتر دەرچوو لەو خاکە، سەرەڕای ئەوەی دوای (288) ڕۆژ لە سەربەخۆیی بەلوچستان حکومەتی پاکستان بەلوچستانی ڕۆژهەڵاتی داگیرکرد لە (1947) و مەلیکی بەلوچی “ئەحمەد یارخان”یان دەستگیرکرد لەدوای شەڕ لەنێوان هەردوولادا. بەو شێوەیە بەلوچستان دابەشکرا بۆ سێ دەوڵەت (پاکستان57.9%ی ڕووبەرەکەی برد و ئێران 30.3% ئەرزەکانی بەلوچی دەستکەوت و ئەو ڕووبەرەی کە مایەوە بۆ بلوچستان و ئەفغانییەکان تەنیا 11.8% بوو. هەروەها لە هەندێ بڕگەی مێژووییدا ویلایەت و حکومەتی سەربەخۆ یان نیوە-سەربەخۆی خۆیان هەبووە. لە سەردەمی هاوچەرخدا بەلوچستان سێ بەشە و دابەش کراوە بە سەر سێ وڵاتی ناوبراودا کە بەشە گەورەکەی لە پاکستانە. بەلووچستان یەکێک لە چوار پارێزگای کۆماری فێدراڵی ئیسلامی پاکستانە کە کوێتە پایتەخت و گەورەترین شاریەتی. بەوەشەوە هەمووی ئەو پارێزگایە بەلووچ نین و دانیشتووانەکەی زۆری پەشتوون و نەتەوەکانیشی لێی دەژین.
=KTML_Bold=“واتای وشەی بەلوچستان”=KTML_End=
وشەی بەلوچستان لە دوو وشە پێکهاتووە؛ بەلوچ، دەڵێن وشەیەکە لە زمانی میدییەکانەوە هاتووە واتە “گەشتی بەرز”، هەشە باوەڕی وایە بۆ ناوی مەلیکی بابل “بلیوس” دەگەڕێتەوە، هەندێکیش دەڵێن: وشەیەکی سانسکریتییە بە واتای “شۆڕشگێری ئازا”، هەشە باوەڕی وایە مانای “دانیشتووانی بیابانە” وشەی ستان واتای خاک ئەو شوێنەی بەلوچەکانی تێدا نیشتەجێبوون. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەورووپی، بەلوچەکان (30) ملیۆن کەس دەبن، ژمارەی ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە لەنێوان (6-8) ملیۆن کەس دەبن، زۆرینەی بەلوچەکان نیشتەجێی کەنداوی عەرەبین، بەڵام هەرە زۆرینەیان دەکەونە سەڵتەنەی عومانەوە (48%) ی دانیشتووان پێکدەهێنن و (70%) یان لە پایتەختەکەی مەسقەت دەژین. لە شانشینی یەکگرتووی ئیماراتیش (25%) ی دانیشتووان پێکدەهێنن، کە بە دووەم شوێن دادەنرێت، کە زۆرینەیان لەوێ بن، (60%) ی بەلوچەکان لە پاکستان دەژین و (25%) یشیان لە ئێرانن، وە لە چەندین شوێنی تریش بوونیان هەیە وەک ئەفغانستان و تورکمانستان.
=KTML_Bold=“ئایین و زمانی بەلوچەکان”=KTML_End=
بەلوچەکان باوەڕیان بە ئایینی ئیسلامە، دوای مەزهەبی حەنەفی کەوتوون و کەمێکیان نەبێت شیعەن. بەلوچییەکان بە زمانی بەلوچی قسە دەکەن و شەش زمانیان هەیە و شەش شێوەزاری تێدایە، لە وانیشەوە چەندین شێوەزاری تری لێدەکەوێتەوە. زمانێکە لە گرووپی زمانە ئێرانییە ڕۆژاواییەکان، کە نزیکایەکی زۆری لە‌گەڵ زمانەکانی کوردی، تاتی، گیلەکی و تاڵشی ھەیە. زمانی بەلوچی لە شێوەزاری کوردیی زازاکی و ھەورامی نزیکە. ئەم زمانە نزیکەی ( (20 ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن کە زۆربەیان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، باشووری ئەفغانستان و سوڵتانشینی عوممان دەژین. هەروەها بەلوچی زمانی فەرمی ھەرێمی بەلوچستانی پاکستانە، سێ شێوەزاری هەیە: بەلوچی خۆرهەڵات، بەلوچی خۆراوا، باشوور. ئەم زمانەی بەلوچەکان یەکێکە لە هەرە زمانە کۆنەکانی مرۆڤ، دەگەڕێتەوە بۆ (1500) ساڵ پێش زاین، بەپێی ئەوەی کە دەرکەوتووە دەڵێن: زمانێکی سامییە و دەگەڕێتەوە بۆ سام کوڕی نوح “ڕەزای خوای لێبێت” و کوڕەکانی، کە لە زەویی “مکران کوڕی فارک کوڕی سام کوڕی نوح ” ژیاون، ئەرزەکەش هەر بەناوی ئەوە ناونرابوو، باوەڕ وایە زمانەکانی فارسی و سندی و ئەوردیە و چەندینی تر لە بلوچییەوە جیابوونەتەوە.
هەروەها سەرەتای درووستبوونی هرمز دەگەڕێتەوە بۆ (1300) ساڵ پێش زایین تا (1622) زایین، لەو کاتەدا بەلوچەکان دەورێکی گەورەیان هەبوو لە ناوچەکەدا و دەستی گرتبوو بەسەر بەڕێوەبردن و بازرگانی لە کەنداو و بەبێ ڕکابەر دەسەڵاتی هەبوو بەسەر زەوی و زارێکی زۆریی کەنداو و وڵاتی بەحرەینی بەڕێوە دەبرد، پێش جەنگەکەی فرس ساڵی (1602) بە سەرکردایەتی خان سیزار، کە دەستی گرت بەسەر بەحرەیندا.
=KTML_Bold=“ئیسلام و بەلوچ”=KTML_End=
ئیسلام دەستیکرد بە ڕزگارکردنی زەوییەکانی بەلوچ لە سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب “ڕەزای خوای لێبێت” ئیسلام بەردەوام بوو لە کردنەوەی مکران، ئەوە تەواو نەبوو لە سەردەمی ئەمەوییەکان، مکران و کرمان کرانەوە، سوپای بەلوچی چووە ڕیزی سوپای ئیسلام و یاریدەدەرێکی گەورەبوون لە بڵاوبوونەوەی ئیسلام لە هند و سند و چین، هەروەها لەگەڵ سوپای عەمانی بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی پورتوگالییەکان لە کاتی هاتنیان بۆ داگیرکردنی هورمز لە سەرەتای سەدەی شانزەیەم دواتر هاتنی سوپای فارس لە ساڵی (1622) بە یارمەتیی سوپای بەریتانی.
=KTML_Bold=“بەلوچەکانی پاکستان”=KTML_End=
ویلایەتی بەلوچستان گەورەترین ویلایەتی وڵاتی پاکستانە کە 44٪ی خاکی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە و ناوەندەکەی شاری کوێتەیە، ساڵی 1871ی زاینی بەپێی پەیماننامەی “گوڵدسمیت” لە سەردەمی قاجاڕەکان لە ئێران جیاکرایەوە و بووە بەشێک لە پاشاهی بەریتانیا، کە دواتر و لە ساڵی 1947 هاوکات لەگەڵ سەربەخۆیی پاکستان، درایە ئەو وڵاتە. بەپێی ئامارەکانی وڵاتی پاکستان (ساڵی2017) ، ویلایەتی بەلوچستان 12 ملیۆن و 344 هەزار و 408دانیشتووی هەیە، هەروەها لە ویلایەتەکانی پەنجاب وسندیش نزیکەی 12 ملیۆن بەلوچی دیکە دەژین. ویلایەتی بەلوچستانی پاکستان سەرەڕای ئەوەی سەرچاوە و سامانێکی زۆری هەیە، بەڵام یەکێک لە هەژارترین ناوچەکانی پاکستانە، لێکۆڵەران باوەڕیان وایە ئەو سەرچاوە نەوتی و گازیانەی لە بەلوچستان و نزیک سنوورەکانی ئێران دۆزراونەتەوە، چەندین بەرابەری سەرچاوە نەوتییەکانی وڵاتێک وەکوو کوەیتە.
لە پاکستان بەهۆی فێدراڵی بوونی وڵات و هەبوونی ویلایەتی بەلوچستان، وەک ناوچەیەکی خودموختار کە حکوومەت و پارلەمانی هەرێمی خۆیان هەیە، بەلووچەکان زیاتر مافیان ڕەچاو کراوە و لە دەسەڵاتی هەرێمی بەلوچستاندا ڕۆڵی بەرچاویان هەیە و شوناسی خۆیان پاراستووە، وێرای ئەوەی کە هەندێ هەوڵ بۆ سەربەخۆیی هەبووە. لە ئەفغانستانیشدا وێرای حەشیمەتی کەمیان ئازادی سیاسی کۆمەڵایەتی زۆر و بەشداریی سیاسییان هەیە و بە زمانی خۆیان دەخوێنن.
=KTML_Bold=بەلوچەکانی ئێران:=KTML_End=
لە ساڵی (1935) حکومەتی ئێران بڕیاریدا بە گۆڕینی ناوی فارس بۆ ئێران، ئەوەش بەهۆی بیرۆکەی تاکڕەوی و بەس بیرکردنەوە لە خۆی بۆ ئەوەی بێجگە لە نەتەوەی ئێران ناوچەکانی تریش بێنێتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، وەک ئەوەی کە ڕایگەیاند بنجابیەکان لە بنەڕەتدا ئارین و لەو مێژووەوە بەلوچییەکان بە دەست دوولایەنی بنەڕەتی نەتەوەیی و مەزهەبی دەناڵێنن، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی بەلوچەکان سوننین و حکومەتی ئێران ڕێگری کرد لە زمانی بلوچی و هەموو نووسراو و بڵاوکراوەکانی بە زمانی بلوچی بوو داخستەوە زمانی فارسی بەزۆر پێ بڵاوکردنەوە و جلوبەرگی بەلوچی قەدەغەکرد، هەروەها حکومەت دەستیکرد بە گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە بەلوچییەکان لەو ناوچەیە و خێزانی فارسی لە جێگایان دادەنا بۆ ئەوەی سونییەکان لەو ناوچەیە کەم بکەنەوە، هەروەها دەستیکرد بە گۆڕینی ناوی شار و دێ و شوێنە مێژووییەکانی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنێت بەو پەیوەندییە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییە لەنێوان نەوەکانی ئەو شارانەدا هەبوو، بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە بە زۆرینە ببێت بە فارس، ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە لە سەردەمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامییش بەردەوام بوو، سەرەڕای ئەوەی نەوەکانی بەلوچ بەشداری لەگەڵ گشت نەتەوەکانی تر لە شۆڕشەکانی دژ بە دەسەڵاتی شا بەشدارییان دەکرد، هەروەها تێکدانی مزگەوتە سونییەکان و لە سێدارەدانی کەسانی زانای سونی و چەندین کەسی تر لە سەردەمی کۆماری ئیسلام بەردەوامی هەبوو.
هەر بۆیە لە ئێراندا بەلوچەکانیش وەک نەتەوەکانی دیکە چەوساونەتەوە. بەڵام بێجگە حکوومەت کە مافی نەتەوەییانی پێشێل کردووە، خوشیان بە هەندێ هۆکار لەوانە زاڵبوونی ئایین، سەبارەت بە شوناسی نەتەوەییان کەمترخەم بوون و ئەو شوناسە لە بەر مەترسیدا بووە. زمان و زۆرێک لەلایەنە کەلەپوورییەکانی ئەوان لە بەر مەترسیدایە و وایلێهاتووە کە زیاتر ئایینزای سونە وەک فاکتەری جیاکەرەوەی خۆیان دەبینن و بەشدارییەکیان بە شوناسی خۆیانەوە لە دەسەڵاتدا، چ لە ئاستی خۆجێیی و چ لە ئاستی وڵاتدا نییە. بەلوچستان لە ئێرانی ئەمڕۆدا بەشێکە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، کە دراوسێی ئەفغانستان و پاکستانە. سیستانییەکان فارس و شیعەن و بەلوچستانییەکان، بەلووچ و سونە. خودی بەلوچستان لە ئێراندا لە باکوورەوە لکاوە بە سیستان و کرمان و لە باشوورەوە لەسەر زەریای عومان و لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنووری پاکستانە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئێران (2016) ، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای بەلوچستان نزیکەی سێ ملیۆن کەسن، هەروەها بەراورد دەکرێت کە لە پارێزگاکانی دەوروبەریش نزیکەی دوو ملیۆن بەلوچی دیکە دەژین، کە بە گشتی ژمارەی بەلوچەکانی ئێران پێنج ملیۆن کەس دەخەملێنرێت.هاوشیوەی گەلانی دیکەی بندەستی ئێران، بەلوچەکان لە هەژارترین گەلانی ناو ئێرانن، بە شێوەیەک کە هەر ساڵە و دوای پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە یەکێک لەو پارێزگایانە دادەنرێت کە زۆرترین ڕێژەی بێکاریی تێدایە، لەلایەکی دیکەشەوە هەندێکیان هێشتا ناسنامەیان نییە و زۆربەی گوند و شارۆچکەکانی ئاوی خواردنەوەیان نییە. لەم ساڵانەی دواییدا، ژمارەیەک لە منداڵانی بەلوچ کە ناچار بوون بۆ هێنانی ئاوی خواردنەوە بچنە سەر ‘هوتەکەکان‌ (شوێنی کۆبوونەوەی ئاوی باران) ، بوونەتە قوربانیی تیمساحەکان و دەست و قاچیان لەدەست داوە و ژمارەیەکیشیان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە پاش شۆڕشی 1979 چەندین ڕێکخراو سەریان هەڵدا، کە هەندێکیان هەڵوەشانەوە و هەندێکیش ئێستا لەدەرەوەی ئێران چالاکن. لەو ڕێکخراوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێ بە بەرەی یەکگرتووی بەلوچستان – ئێران (کۆمارخوازەکان) ، بەرەی خەڵکی بەلووچستان، حزبی خەڵکی بەلوچستان ئاماژە بکرێت کە هەرسێکیان لەگەڵ هەندێ حیزبی تری سەر بە نەتەوەکانی ئێران بە تایبەت کوردەکان ئەندامی ڕێکخراوی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵن. لە دیکەی حزبە نەتەوەییەکان دەکرێ بە سوپای ڕزگارکەری بەلوچستان (BLA) ئاماژە بکرێت کە لە گرووپە چەکدارەکانە و لە دژی هەردووکی ئێران و پاکستان بۆ ڕزگارکردنی هەموو خاکی بەلوچستان خەبات دەکات. لە هێزە ئایینییە تووند ئاژۆوەکان کە هاوکات بە دوای مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی نەتەوەی بەلووچن دەکرێ بە جوندوڵڵا و دواتر “جەشولعەدل” و “حەرەکەی ئەنساری ئێران”، “ئەنسار ئەلفورقان” و هەندێ وردە گرووپی تر ئاماژە بکرێت. بەڵام ئەمانەش کە خاوەن ئایدۆلۆژی جیهادخوازی سەلەفین ئەوەندە سەرنجی لایەنی ئایینییان داوە، سەرنجی لایەنی نەتەوەییان نەداوە.
هەر بۆیە لە بواری سیاسییدا و بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا؛ ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و هاووڵاتییانی بەلوچ بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارت و ڕیکخستنە دژبەرەکان، لەسێدارەدراون یان زیندانی کراون.
=KTML_Bold=“بەلوچەکانی ئەفغانستان”=KTML_End=
بەلوچەکانی ئەفغانستان لە ویلایەتی نیمڕۆز و بەشێکیشیان لە ویلایەتی قەندەهار دەژین، کە بەپێی دوایین ئامارەکانی ئەفغانستان (2013) ، بە گشتی نزیکەی سێ ملیۆن بەلوچ لە ئەفغانستان دەژین.
=KTML_Bold=“بەلوچ لە وڵاتانی عەرەب”=KTML_End=
هەروەها ژمارەیەک لە بەلوچەکان لە وڵاتانی عەرەبی کەنداو دەژین و بە هاووڵاتی ئەو وڵاتانە هەژمار دەکرێن، بەپێی ئامارە نافەرمییەکان 500 هەزار لە عومان، 500 هەزار لە ئیمارات، 50 هەزار لە قەتەر، 42 هەزار لە بەحرەین، 20هەزار لە کوێت و 16 هەزاریش لە سعودیە دەژین.
=KTML_Bold=کوردەکانی بەلوچستان:=KTML_End=
بەهۆی کۆچ و دوورخستنەوەی نەتەوە جۆراوجۆرەکان بۆ بەلووچستان، لە نەتەوەکانی تریش لەوێدا دەبینرێن؛ تاڕادەیەکی زۆر لە ناو بەلووچەکاندا تواونەتەوە. بۆیە هەندێ بەلوچ بنەچەی خۆیان بە کورد، هەندێ بە عەرەب و هەندێ بە ئەفغان دەزانن. لە کۆتایی سەردەمی ساسانییەکان و سەرەتای سەردەمی ئیسلامیدا هەندێ لە مێژووزانە عەرەبەکان ئاماژەیان بە هۆز و خێڵە کوردییەکان لە ناوچەی بەلوچستان کردووە. لە سەردەمانی دواتریشدا هەندێ لە کوردان بەرەو ئەوێ کۆچیان کردووە یان کۆچێندراون. تەنانەت لە ئێستاشدا هەندێ خێڵیان بە کورد دەناسرێن و ناوی بنەماڵەییان پاشگری کوردی پێوەیە، هەرچەند لە شوناسی خۆیان دوورکەوتوونەتەوە. یەکێک لە خێڵە کوردەکانی ئەوێ لەو کوردانەن کە لە سەردەمی سەفەوییەکاندا بە فەرمانی شا عەباس بۆ ئەوێ دوورخرانەوە. بەوەشەوە، هەندێ لەسەر ئەو باوەڕەن کە زۆرێک لەم خێڵانە لە دانیشتووانی کۆنی ئەوێ بوون و تەنیا ناوی “کورد”یان لەسەرە کە لە فارسی کۆن یان دەریدا بە واتای جیاواز، لەوانە “بیابان نشین”، بەکارهێنراوە و لەڕاستیدا کورد نەبوون و جیاوازن لە خەڵک و نەتەوەی کورد کە لە کوردستان نیشتەجێن.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1- ڕۆڵی سیاسی کەمینەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، نووسینی، د، موسلیح خزر جبوری، وەرگێڕانی: هەڵگورد جەلال، چاپی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە، چاپخانەی حەمدی، چاپی یەکەم، ساڵی 2017.
2- ئایین و چالاکی نەتەوەیی لە بەلووچستانی ڕۆژاوا – ئێران نووسینی، سەباح موفیدی، چاپی ئەلیکترۆنی، ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان، ساڵی 2017.
=KTML_Bold=ئینتەرنێت=KTML_End=
3- وتاری نووسەر دژوار کرماشان، بەلوچەکان بۆچی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە؟ [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 291 gånger
HashTag
Källor
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-04-2023
Länkade objekt: 2
Grupp: Artiklar
Dokumenttyp: Språk
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 12-04-2023
Den här artikeln har granskats och släppts av ( شادی ئاکۆیی ) på 12-04-2023
Denna post nyligen uppdaterats med ( شادی ئاکۆیی ) om : 12-04-2023
URL
Denna post har tittat 291 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Dokument
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 526,866
Bilder 106,602
Böcker 19,801
Relaterade filer 99,753
Video 1,452
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
301,467
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,781
هەورامی 
65,762
عربي 
29,006
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,357
فارسی 
8,571
English 
7,175
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Grupp
Svenska
Bibliotek 
30
Artiklar 
12
Biografi 
5
Publikationer 
3
Kvinnors problem 
3
Dokument 
2
Partier och Organisationer 
1
MP3 
311
PDF 
29,992
MP4 
2,354
IMG 
194,717
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Folders
Bibliotek - Provins - Utanför Bibliotek - Bok - Sociologi Bibliotek - Dialekt - Svenska Bibliotek - PDF - Ja Bibliotek - Bok - Historia Bibliotek - PDF - Nej Bibliotek - Bok - Poesi Bibliotek - Publication Type - Biografi - Folk skriver - Europaparlamentet Ledamot Biografi - Folk skriver - Västra riksdagsvalkandidat

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 5.36 sekund(er)!