#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای #هاکان فیدان# بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا میت چووە تورکیا.
قوباد تاڵەبانی لەسەر داوای هاکان فیدان چووەتە تورکیا، ئەوەش دوای ئەوەی لە بەغدا کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری بەرپرسی میت کردووە.
تورکیا دەیەوێت بە تەواوی کۆنتڕۆڵی سنووری #سلێمانی# لە ڕووی هەواڵگیرییەوە بکات، بۆیە میت دەستی بە کۆبوونەوە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی لە ئاستی باڵا کردووە و دەیەوێت لەو بارەوە چەند ڕێککەوتنێک بکەن.
تورکیا کێشەی لە جموجوڵی هێزە نەیارەکانی لە سنووری سلێمانی هەیە و دەیەوێت لە ڕێگەی یەکێتییەوە کۆتایی بەو جموجوڵانە بهێنێت، بۆیە ئەو کۆبوونەوانە لەنێوان هەردوولا بەردەوام دەبن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 633 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !